گرنگترینیۆرۆی 2024

پریڤیوی یاری; هۆڵەندا – فەڕەنسا لە قۆناخی كۆمەڵەكانی یۆرۆ

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و هۆڵەندا لە دووەم یاری خۆیان لە یۆرۆی 2024 رووبەڕووی یەك دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هۆڵەندا و فەڕەنسا رووبەڕووی یەك ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی یۆرۆی 2024.

هۆڵەندا یەكەم یاری خۆی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە پۆڵەندای بردەوە و فەڕەنساش بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە نەمسای بردەوە.


دوایین هەواڵی پێكانی هەردوو هەڵبژاردە:

لە دوایین مەشقەكانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا كیلیان ئێمباپێ ئەستێرە و كاپتنی هەڵبژاردەكە بە ماسكەوە بەشداری كردووە و هێشتا دیار نییە كە دەتوانێت بەشداری لە یارییەكەدا بكات یان نا.

هۆڵەندییەكانیش بە تەواوی پێكهاتەكەیانەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی فەڕەنسا ئامادەن و هیچ پێكانێكیان نییە.


مێژووی رووبەڕووبوونەوەی نێوان فەڕەنسا و هۆڵەندا:

هەردوو هەڵبژاردە 30 یارییان بەرامبەر یەك كردووە، لە 16 یاری فەڕەنسییەكان براوە بوون و لە 11 یاریش هۆڵەندا، سێ یاریش یەكسان بوون.

فەڕەنسا 58 گۆڵی كردووە و هۆڵەنداش 61 گۆڵ.

كیلیان ئێمباپێ بە تۆماركردنی شەش گۆڵ گۆڵكاری رووبەڕووبوونەوەكانی نێوان هەردوو هەڵبژاردەیە.

لێدوانی دیدیێ دیشان  پێش یارییەكەیان بەرامبەر هۆڵەندا:

دەمەوێت قسە لەگەڵ ئەو یاریزانانە بكەم كە بڕیار وایە سەرەكی یاری بكەن، لەگەل ئەوانەش كە یاری ناكەن، ئێمە گروپێكین، پێووێستە گروپەكە بەڕێوە ببەیت، دەبێت هەمووان ئامادە بن.

لێدوانی رۆناڵد كۆمان پێش یارییەكەیان بەرامبەر فەڕەنسا:

دیشان دەزانێت ئێمباپێ یاری دەكات یان نا، ئێمەش دەبێت چاوەڕێ بكەین و بزانین، فەڕەنسا تیمێكی بەهێزە ئێمباپێش یاری نەكات هەمووان بە باشی یاری دەكەن، بە باشی خۆمان بۆ یارییەكە ئامادە كردووە.

 


پێكهاتەی پێشبینیكراوی فەڕەنسا:

گۆڵپارێز: ماینان

هێڵی بەرگری: كۆندێ، ئۆپامیكانۆ، سالیبا، هێرناندێز

هێڵی ناوەند: رابیۆ، كانتێ، زایر ئێمری

هێڵی هێرشبردن: دێمبێلی، كۆلۆ موانێ، تورام

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هۆڵەندا:

گۆڵپارێز: ڤێربروغن

هێڵی بەرگری: دومفرێس، ڤرێی، ڤان دایك، ئاكێ

هێڵی ناوەند: فێرمان، ڤیناڵدۆم، سیمۆنس، رێندێرس

هێڵی هێرشبردن: خاكپۆ ، دیپای

بابەتی زیاتر

Back to top button