گرنگترینیۆرۆی 2024

دوایین زانیاری؛ ئێمباپێ بەرامبەر هۆڵەندا یاری دەکات؟

کەڵەشێرە کەللە رەقەکە

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی فەرەنسا ترسی لە سەختبوونی پێکانەکەی کیلیان ئێمباپێ هەیە و نایەوێت مەترسی لەسەر دروست بکات.

ئەمڕۆ هێرشبەرە فەرەنسییەکە بەبێ دەمامک و برین پێچ گەیشتە شوێنی مەشقەکانی هەڵبژاردەکەی. کیلیان دەیەوێت بەبەهێزی دەربکەوێت و لەم قۆناخە سەختەش هاوکاری هەڵبژاردەکەی بکات.

ئەستێرەی یەکەمی کەڵەشێرەکان دوێنێ چوارشەممە لە پلاتفۆڕمی ئینستاگرام پەیامێکی بڵاوکردەوە و نوسوییەتی “بەبێ سەرکێشی هیچ سەرکەوتنێک بەدەست ناهێنرێت” ئەمەش دووپاتی دەکاتەوە ئێمباپێ هەموو هەوڵێک بۆ بەشداریکردن لە یارییەکەی هۆڵەندا دەدات.

بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی لۆ فیگارۆ، فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەڕەنسا نایەوێت مەترسی لەسەر یاریزنەکە دروست بکات، دەترسن پێکانەکەی گەورەتر ببێت و بۆ تەواوی یارییەکانی جامی یۆرۆ لە تواناکانی بێبەش ببن، بۆیە رێگری لێدەکەن و ئەستەمە رێگە بدەن بەشداری یاری داهاتووی هەڵبژاردەکەی بکات.

پێشبینیش دەکرێت دوای مەشقەکانی ئەمڕۆ، تیمی تایبەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی تەندروستی کلیان بکات و بڕیاری کۆتایی لەسەر کەیسەکە بدات.

سبەی هەینی کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر، لە گەڕی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی یۆرۆ، هەڵبژاردەی فەرەنسا لە یاریگای یانەی لایپزیگ رووبەڕووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا دەبێتەوە.

کەڵەشێرەکان لە یاری دەستپێک بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە هەڵبژاردەی نەمسایان بردەوە، پرتەقاڵەکانیش 2-1 شکستیان بە هەڵبژاردەی پۆڵەندا هێنا، هەر بۆیە بە رێژەیەکی زۆر یاری نێوانیان خاوەن پلەی یەکەمی ریزبەندی کۆمەڵەکە یەکلایی دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button