ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

بەرپرسێکی باڵای یانەی کارەبا: تەنیا کۆمۆ ئۆفەری پێشکەش نەکردووە و دەرگاکان دانەخراون

نەعیم سەدام دوا زانیاری لەبارەی کەیسی عەلی جاسم دەخاتەڕوو

Yariga App

یاریگا –

یانەی کارەبا وردەکاری ئۆفەرە پێشکەشکراوەکان بە عەلی جاسم دەخاتەڕوو و دووپاتیدەکاتەوە، زیاتر لە ئۆفەرێکییان پێگەیشتووە.

نەعیم سەدام، ئەندامی دەستەی کارگێڕی کارەبا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە

گفتوگۆکانی پەیوەندیکردنی عەلی جاسم بە یانەی کۆمۆ بەردەوامن، تاوەکو ئێستا دەرگاکان دانەخراون.

ئەندامەکەی دەستەی کارگێڕی، لەبارەی رای و بۆچوونی خێسوس کاساس، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق دەڵێت

کاساس سووربووە لەسەر ئەوەی عەلی جاسم لە تیمی یەکەمی کۆمۆ یاری بکات، هەرچەندە یانە ئیتاڵییەکە ئامادەنییە راستەوخۆ عەلی بخاتە تیمی یەکەم، بەڵکو ئەوان پێیان وایە، دەبێ عەلی یاری لەگەڵ تیمەکانی دووەم و لاوان بکات، تاوەکو لە کەشی ئیتاڵیا رادێت.

نەعیم سەدام لەبارەی بوونی ئۆفەری دیکە روونیکردەوە

تاوەکو ئێستا گفتوگۆکان لەگەڵ کۆمۆ یەکلایینەکراونەتەتەوە، چەندین ئۆفەری دیکە پێشکەشی عەلی کراون، لە ئەگەری شکستهێنانی گواستنەوەی بۆ کۆمۆ، ئەوا قسە لەسەر ئۆفەرەکانی دیکە دەکرێت، ئەوەشمان بیر نەچێت، عەلی تاوەکو کۆتاییی وەرز، یاریزانی قوە جەوییەیە.

یانەی کۆمۆ کە وەرزی رابردوو لە سێریا بییەوە سەرکەوت بۆ سێریا ئەی و وەرزی داهاتوو لە سێریا ئەی یاریی دەکات، هەریەکە لە سیسک فابریگاس و تێری هێنری بەشێک لە پشکەکانی یانەکەیان کڕیوەتەوە کە یانە ئیتاڵییەکە لەلایەن سەرمایەدارێکی ئیندۆنیزییەوە خاوەندارییەتی دەکرێت.

عەلی جاسم لەدایکبووی 20ـی یەنایەر/کانوونی دووەمی 2004 لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق یاریی دەکات و جگە لە یانەی کۆمۆی ئیتاڵی پێشتر دەنگۆی ئەوە هەبوو یانەکانی برایتنی ئینگلیزی و ریال بیتیسی ئیسپانیش چاودێری ئەو یاریزانە 20 ساڵانە دەکەن.

عەلی جاسم وەرزی رابردوو لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا لەگەڵ یانەی قوە جەوییە لە پێنج یاری چوار گۆڵی کرد و ئەم وەرزەش لە خولی ئەستێرەکانی عێراق نۆ گۆڵی بۆ یانەکەی بەغدا تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button