ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید جگە لە دەیڤز چەند بژاردەیەکی دیکە تاوتوێ دەکات

ریال مەدرید بەنیازە بەهێزترین هێلی بەرگری دروست بکات

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی ئاڵفۆنسۆ دەیڤز ریزەکانی بایرن میونشن جێناهێڵێت.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، دەیڤز بڕیاریداوە بۆ وەرزێکی دیکەش لە میونش بمێنێتەوە، تاوەکو گرێبەستەکەی بەسەردەچێت، بۆیە ریال مەدرید بڕیاریداوە پارێزگاری لە فێرلاند مێندی و فران گارسیا تاوەکو هاوینی ساڵی 2026 بکات.

لە ماوەی رابردوودا، ریال مەدرید زۆر کاری لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەی کەنەدی کرد، بەڵام داواکارییەکانی دارایی میونشن لە ئاستی چاوەڕوانیدا نەبوون، بۆیە بەرپرسانی یانەکە بڕیاریانداوە کەیسی گواستنەوەی دەیڤز تاوەکو هاوینی داهاتوو دابخەن. بایرن میونشن داوای بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ بۆ دەستبەرداربوون لە دەیڤز دەکات، ئەمەش لەلایەن ریال مەدرید قبووڵکراو نەبوو، بۆیە گفتوگۆکان وەستاون.

ریال مەدرید دەیەوێت لە چەند رۆژی داهاتوودا، گفتوگۆکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی مێندی دەستپێبکات، چونکە تەنیا یەک ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی ماوە. ئانچێلۆتی بە تواناکانی مێندی سەرسامە، هەروەها دەیەوێت گرێبەستی فران گارسیاش نوێبکاتەوە، تاوەکو کێشەی لە هێڵی بەرگری بۆ دروست نەبێت.

رۆژنامەکە نووسیویەتی، ریال مەدرید لەسەر ئاستی هێڵی ناوەڕاست و هێرشبەریدا کێشەی نییە، بەڵام لەڕووی بەرگرییەوە لە ئاستی پێویستدا نییە. بۆیە لە ئێستاوە کار لەسەر چەند یاریزانێک دەکات.

لە راپۆرتی رۆژنامە مەدریدییەکە هاتووە، ریال مەدرید چاوەڕێی کۆتاییهاتنی گرێبەستی ئەشڕەف حەکیمییە لەگەڵ پاریس سانجێرمان، هەرچەندە هێشتا دوو ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی ئەستێرە مەغریبییەکە ماوە، بەڵام کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری مەدرید بە حەکیمی سەرسامەوە و لە ئێستاوە کاری بۆ دەکات.

ریس جەیمس، بەرگریکاری چێڵسی، یەکێکی دیکەیە لە بژاردەکانی ریال مەدرید. لۆس بلانکۆس دەمێکە چاودێری ئەستێرە ئینگلیزییەکە دەکات، بەڵام بەهۆی زۆری پێکانەکانی، کارلۆی دوودڵ کردووە. گرێبەستی جەیمس لە هاوینی ساڵی 2028 لەگەڵ چێڵسی بەسەردەچێت، ئەمەش پێویستی بە گفتوگۆ و خەرجکردنی پارەی باشە.

بابەتی زیاتر

Back to top button