ئیسپانیاگرنگترینیۆرۆی 2024

ڤیدیۆ | لامین یامال چۆن لە ئەڵمانیا وانەکانی دەخوێنێت و بەشداریی یۆرۆی 2024 دەکات؟

دەڵێت: بیرکاری و مێژوو قورسترین وانەن

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا چۆنییەتی خوێندن و مەشق و راهێنانەکانی لامین یامالی پیشان داوە، لە ڤیدیۆیەکەدا هێرشبەرە لاوە ئیسپانییەکە باسی دروستکردنی هاوسەنگی لە نێوان خوێندنەکەی و یۆرۆی 2024 دەکات.

لامین یامال هێرشبەری 16 ساڵانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا پۆڵی چوارەمی ئامادەییە و پێش دەستپێکی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا رایگەیاندبوو، دەفتەر و کتێبەکانی لەگەڵ خۆی بردووەتە ئەڵمانیا بۆ ئەوەی بە شێوەی ئۆنلاین وانەکانی بخوێنێت و خۆی بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ ئامادە بکات، کە دوای تەواوبوونی یارییەکانی یۆرۆی 2024  دەکرێن.

لامین یامال لەبارەی خوێندنەکەی دەڵێت ‘بیرکاری و مێژوو قورسترین وانەی قوتابخانەن’، دەشڵێت ‘گۆڵکردن لە ریاڵ مەدرید لە تاقیکردنەوەی بیرکاری قورسترە’.

هێرشبەرە لاوەکەی بارسێلۆنا دەڵێت :’سەرەڕای ئەوەی پابەندم بە مەشق و راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەم و بەشداریی یۆرۆی 2024 دەکەم، بەڵام سوورم لەسەر ئەوەی خوێندنەکەم فەرامۆش نەکەم و کاتی تایبەتم بۆ خوێندنەکەم داناوە و لێرە بە تەنیا وانەکانم دەخوێنم’.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button