ئەفریقاگرنگترین

کاتی بەڕێوەچوونی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا گۆڕانکاریی بەسەردا هات

Yariga App

یاریگا –

کاتی یەکێک لە پاڵەوانێتیە کیشوەرییەکان بۆ تۆپی پێ گۆڕانکاری تێدا کرا و لە هاوینەوە کەوتە زستان.

جامی نەتەوەکانی ئەفریقا کە یەکەم وەشانی بۆ ساڵی 1957 دەگەڕێتەوە، هەرگیز جێگیر نەبووە و لە مێژووی خۆیدا چەند جارێک ماوەی نێوان وەشانێک بۆ یەکێکی دوای خۆی، گۆڕدراوە. بە جۆرێک دوو ساڵ و، هەندێ جار سێ و جارێکیش یەک ساڵ ماوەی نێوان دوو بەڕێوەچوون بووە. ئەم جارەیش گۆڕانکاریی لە وەرزەکەیدا ئەنجامدراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میگێل دێلانێی بڵاویکردووەتەوە کە پاڵەوانێتی 2025 لە تەمووز-ئابەوە خراوەتە مانگی کانوونی یەکەم-کانوونی دووەم.

ئەو رۆژنامەنووسە هۆکاری گۆرانکارییەکەی بۆ بەڕێوەچوونی یارییەکانی مۆندیالی یانەکان گەڕاندووەتەوە کە بڕیارە هاوینی داهاتوو بەڕێوە بچێت.

ئەوە بۆ یانەکانی پرێمەرلیگیش هەواڵێکی خۆش نابێت بەوپێیەی دەکەوێتە میانی کریسمزەوە و بەوەش یاریزانە ئەفریقیەکانی ئەو خولە لەو ماوەیە دەگەڕێنەوە بۆ ئەرکە نێودەوڵەتیەکانیان.

هەڵبژاردەی نەیجیریا هەڵگری نازناوەکەیە و، وەشانی داهاتوویش بڕیارە لە مەغریب بەڕێوەبچێت بۆ دووەم جار لەوەتەی ساڵی 1988.

بابەتی زیاتر

Back to top button