ئه‌مریکاکۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

مێسی ناوی ئەو یاریزانە ئاشکرا دەکات کە زۆرترین جار تووڕەی کردووە و شەڕیان کردووە

Yariga App

یاریگا –

مێسی ناوی ئەو یاریزانە ئاشکرا دەکات کە زۆرترین جار تووڕەی کردووە و شەڕی لەگەڵی کردووە، باسی ئەو یاریزانەش دەکات کە هەمیشە لە ئارجێنتینا لەگەڵی بوو.

لیۆنێل مێسی لەمیانی بەشدرایکردنی لە پۆدکاستێکی چەناڵی یوتیوبی Abitare کە تۆماسی برازای یەکێکە لە پێشکەشکارەکانی پۆدکاستەکە، لەبارەی ئەو یاریزانە رکابەرەی زۆرترین جار تووڕەی کردووە، دەڵێت :’من زۆرجار لەگەڵ سێرخیۆ رامۆس شەڕم کردووە، رامۆس تاکە یاریزان بوو زۆرترین جار منی تووڕە دەکرد، دواتر ئێمە لە پاریس سانجێرمان بووینە هاوکار و هاویانەی یەکتری، بەڵام هەمیشە لە یاریی کلاسیکۆ لەگەڵ رامۆس شەڕمان دەکرد، کلاسیکۆ زۆر توندوتیژ بوو’.

لیۆ کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەکەی ئامادەکاریی بۆ کۆپا ئەمریکای 2024 دەکەن، باسی سێرخیۆ ئەگوێرۆش دەکات و دەڵێت :’من پێشتر هەمیشە کاتێک لەگەڵ هەڵبژاردەی ئارجێنتینا گەشتم دەکرد، لەگەڵ سێرخیۆ ئەگوێرۆ بەیەکەوە لە یەک ژوور دەبووین، بەڵام لەوەتەی ئەگوێرۆ وازی لە یاریکردن هێناوە، من بە تەنیا لە ژوورێک دەبم و هیچ یاریزانێکی دیکە لەگەڵم لە ژوورەکەمدا نابێت’.

لیۆ دان بەوەدا دەنێت زۆر حەزی لە چوکولاتە و شیرینییە و دەڵێت :’زۆر جار کاتێک ئانتۆنێلا و منداڵەکانم خەوتوون و من لەدیار تیڤی دانیشتووم سەیری یارییەک یان شتێکی وادەکەم، خۆم دەچم دەگەڕێم بۆ ئەوەی شیرینییەک بدۆزمەوە بیخۆم، من زۆر حەزم لە شیرینییە، هەموو شەوێک نا، بەڵام زۆربەی شەوان حەز دەکەم چوکولاتە بخۆم’.

من زۆرجار لەگەڵ سێرخیۆ رامۆس شەڕم کردووە، رامۆس تاکە یاریزان بوو زۆرترین جار منی تووڕە دەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button