ئیسپانیاگرنگترین

لونین داهاتووی خۆی لەگەڵ ریال مەدرید یەكلاییكردەوە

Yariga App

یاریگا –

ئاندری لونین، گۆڵپارێزی ئۆكرانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بڕیاری كۆتایی لەسەر مانەوەی لە یانەكەی دەدات.

گرێبەستەكەی لونین لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

شەوی رابردوو ئۆكراینا رووبەرووی رۆمانیا بوویەوە و یارییەكەش بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی رۆمانیا كۆتایی هات.

لەو یارییەدا لونین لە پێكهاتەی سەرەكی ئۆكراینا بوو ئاستێكی خراپی پێشكەشكرد و كەمترین نمرەی هەڵسەنگاندنی پێدرا.


لە دوای یارییەكە لونین گوتی:

ئێستا من لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتیمانیم و بە رێژەی %100 سەرنجم لێرەیە، بۆ هەموو ئەو شتانەی كە ئێستا لە دەرەوە روودەدەن، بێگومان نوێنەرەكانم لە مەدریدن.

ئەوە روونە كە دەمەوێت لە ریال مەدرید بەردەوام بم، بەڵام هەرگیز نازانیت لە داهاتوودا چی روودەدات.

وەرزی رابردوو لونین لەگەڵ ریال مەدرید لە 32 یاریدا بەشداری كرد و توانی 12 یاری تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی بهێڵێتەوە و 35 گۆڵی لێكرا.

ئاندری لونین لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆكراینا

بابەتی زیاتر

Back to top button