فه‌ره‌نساگرنگترینیۆرۆی 2024

بەهۆی هەڵوێستێکی سیاسی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بۆ ئێمباپێ کراوە

ئەستێرەکانی فڕەنسا لە هەڵبژاردەکانی پەرلەمانی فڕەنسا پشتیوانی کێ دەکەن؟

Yariga App

یاریگا –

خەریکە کێبڕکێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فڕەنسا لێکەوتەی خراپ لەسەر هەڵبژاردەی فڕەنسا لە یۆرۆی 2024 دروست دەکات و یاریزانەکان بە ئاشکرا پشتیوانی خۆیان بۆ پارتە سیاسییەکان دەردەبڕن، ئەمەش نیگەرانی و دڕدۆنگی فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەی لێکەوتووەتەوە.

رۆژنامەی لیکیپی فڕەنسی ئاشکرایکردووە، دوای ئەوەی مارکۆس تورام و کیلیان ئێمباپێ و چەند یاریزانێکی هەڵبژاردەی فڕەنسا لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەیان لێدوانیان دا و لەبارەی دەنگدان بۆ پارتە سیاسییەکان بانگەشەیان کرد، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فڕەنسا هاتووەتە سەر هێڵ و پەیوەندی بە ئێمباپێ کردووە.

کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری هەڵبژاردەی فڕەنسا دوێنێ یەکشەممە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی یارییەکەیان بەرامبەر نەمسا، لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی گوتی :’کیلیان ئێمباپێ دژی پەڕگیری و بیرۆکەیی جیاکارییە، دەبینین ئەوانەی بیرۆکەی پەڕگیرییان هەیە نزیکن لە گرتنەدەستی دەسەڵات، دەرفەت هەیە بۆ ئەوەی بڕیار لە داهاتووی وڵاتەکەمان بدەین، بۆیە بە هەموو گەنجان دەڵێم بڕۆن دەنگ بدەن. پێویستە بیر لە وڵاتەکەمان بکەینەوە، بڕوام وایە لە ساتێکی هەستیاری مێژووی وڵاتەکەمانداین و دۆخێکی چاوەڕواننەکراو هاتوەتە پێشەوە، پێویستە بزانین چۆن هاوسەنگی شتەکان دەپارێزین’.

رۆژنامەی لیکیپ رایگەیاندووە، فیلیپ دیالۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بۆ کیلیان ئێمباپێ و ئانتوان گریزمان کردووە و داوای لێکردوون خۆیان لە ململانێیە سیاسییەکان بەدوور بگرن، بۆ ئەوەی لێکەوتەی خراپی لەسەر هەڵبژاردەکەیان نەبێت.

دیالۆ لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی کە 10 خولەکی خایاندووە، داوای لە ئێمباپێ و گریزمان کردووە بێ لایەن بن و خۆیان لە ململانێیە سیاسییەکان بەدوور بگرن، بۆ ئەوەی سەرنجیان لەسەر یۆرۆی 2024 لانەچێت و فیدراسیۆنی تۆپی پێی فڕەنسا و هەڵبژاردەکەیان لە ململانێیەکان تێوەنەگڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button