دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

راگەیاندنی گرێبەستی “مێسینهۆ” لەگەڵ گەورەیەکی پرێمەرلیگ تەنها لەسەر کات وەستاوە

Yariga App

یاریگا –

دەستپێکردنی گەشتە ئەورووپیەکەی ویلیان ئێستێڤاو لە رێگەی یانەیەکی پرێمەرلیگەوە هێندەی نەماوە و راگەیاندنی گرێبەستی ئەو یاریزانە نزیک بووەتەوە لە کاتژمێر سفر.

ئێستێڤاوی بەڕازیلی کە بە “مێسینهۆ”یش ناوزەد دەکرێت، بوو بوو جێی یانە گەورەکانی ئەورووپا و جەنگی نێوانیانی خۆشتر کردبوو بۆ گواستنەوە. لە دیاترین ئەو یانانە، چێڵسی ئینگلیزی و بارسێڵۆنای ئیسپانی بوو. بەڵام وا دیارە بلووز لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردووەتەوە.

فابریزۆ رۆمانۆی شارەزای بازارەکانی گواستنەوە هەندێ ناوەڕعکی گرێبەستەکەی ئاشکرا کردووە و باس لەوە دەکات بە بڕی 65 ملیۆن یۆرۆ رێککەوتن کراوە.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە ئەوەشی زانیوە کە ماوەی گرێبەستەکەی بۆ 7 ساڵە. رێککەوتنەکە قۆناخی زۆری بڕیوە و تەنانەت پشکنینە پزیشکیەکانیش تەواو بووە.

ئێستیڤاو لە لاکان یاری دەکات و خاوەنی بەهرە و لێهاتووییەکی زۆرە لە بڕین و تێپەڕاندنی یاریزاندا. تەمەنی ١٦ ساڵە و پێشتر خودی یاریزانەکە پێشتر لە لێدوانێکیدا پۆشینی درێسی بلاوگرانای وەک خەون ناو بردبوو. جەختیشی کردبووە کە ئەو بە تەماشاکردنی نێیمار و مێسی و سوارێزەوە گەورە بووە و هاندەری یانە کەتەلۆنیەکەیشە. بەڵام وا دیارە یانە لەندەنیەکە گرەوەکەی لە زلهێزەکەی ئیسپانیا بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button