دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

مانچێستەر سیتی نرخی کانسێلۆی دیاریکرد

Yariga App

یاریگا –

وا دیارە مانچێستەر سیتی نایەوێ جواو کانسێلۆ بگەڕێنێتەوە یانەکەی و نرخی ئەو یاریزانەی دیاریکرد.

کانسێلۆ لە هاوینی 2019 بە بڕی 27.4 ملیۆن پاوەند و ناردنی دانیلۆی بەرازیل بۆ یوڤێنتوس، لە خانمە پیرەکەوە گواسترایەوە یاریگای ئیمارات بە کۆی بڕی 60 ملیۆن پاوەند کە ئەوکات بوو بە گرانترین بەرگریکاری لای راست لە مێژوودا.

یاریزانە پۆرتوگالیەکە لە هاوینی 2023 بە خواستن نێردرایە ریزەکانی بارسێلۆنا، ئەوە دوای بەسەربردنی ماوەیەک لەگەڵ بایرن میونشن هەر بە خواستن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، سیتی نایەوێ جواو بگەڕێنێتەوە، نرخی فرۆشتنی خستووەتە سەری و خۆی دەدات لە 30 ملیۆن یۆرۆ.

لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆ بڵاو بووەوە کە ناوبراو لە پلانەکانی هانسی فلیکدا دەبێت بۆ وەرزی داهاتوو هاوشانی جواو فێلیکسی هاونیشتیمانیی.

یاریزانە 30 ساڵیەکە وەرزی رابردوو لە 32 بەشداریی لالیگا دوو گۆڵی تۆمارکرد و چوار ئەسیست. لە چامپیۆنزلیگیش خاوەنی دوو گۆڵ و ئەسیستێک بوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button