ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەو یاریزانە لاوەی یانەکانی پرێمەرلیگ لەسەری شەڕیانە دەیەوێت یاریی بۆ ریال مەدرید بکات

Yariga App

یاریگا –

ئەو یاریزانە لاوەی یانەکانی پرێمەرلیگ لەسەری شەڕیانە دەیەوێت یاریی بۆ ریال مەدرید بکات، لێنی یۆرۆ دەیەوێت پەیوەندی بە ریزەکانی یانە ئیسپانییەکەوە بکات.

فابریس هاوکینس پەیامنێری کەناڵی RMC SPORTـی فڕەنسی رایگەیاندووە، لێنی یۆرۆ بەرگریکاری لاوی یانەی لیلی فڕەنسی حەز دەکات بچێتە ریزەکانی ریال مەدرید، کە ئەو بەرگریکارە ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە و لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 50 ملیۆن یۆرۆیە، لەکاتێکدا پاریس سانجێرمان لەسەر هێڵە و لویس ئێنریکی و لویس کامپۆس دەیانەوێت رازی بکەن بچێتە یانەکەی پایتەختی فڕەنسا.

رۆژنامەنووسە فڕەنسییەکە راشیگەیاندووە، ئێستا ریال مەدرید بەربژێری سەرەکییە بۆ ئەوەی لێنی یۆرۆ بەرگریکاری یانەی لیلی فڕەنسی بباتە ریزەکانی، لەکاتێکدا یۆرۆ هاوینی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ لیلی فڕەنسی کۆتایی دێت و ئامادەش نییە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێس رایگەیاندووە، لێنی یۆرۆ ئۆفەری یانەیەکی پرێمەرلیگی رەتکردووەتەوە، بەبێ ئەوەی ناوی یانەکە بدرکێنێت، بەڵام پێشتر چەند جارێک راگەیاندرابوو مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول چاویان لەسەر ئەو بەرگریکارە 18 ساڵانەیە.

لێنی یۆرۆ 13ـی نۆڤێمبەری 2005 لەدایکبووە و لەسەر ئاستی تەمەنە جیاوازەکان یاریی بۆ هەڵبژاردەی فڕەنسا کردووە و ئێستا لە ریزی هەڵبژاردەی ژێر 23 ساڵانی فڕەنسا یاریی دەکات، لێنی یۆرۆ وەرزی رابردوو لەگەڵ لیل لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 44 یاری 3 گۆڵی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button