گرنگترینیۆرۆی 2024

پریڤیوی یاری: هەموو شتێك لە بارەی یاری پۆڵەندا و هۆڵەندا

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 16:00 هەردوو هەڵبژاردەی پۆڵەندا و هۆڵەندا لە یەكەم یاریی خۆیان لە پاڵەوانیەتی یۆرۆی 2024 رووبەڕووی یەك دەبنەوە.

هەردوو هەڵبژاردەی هۆڵەندا و پۆڵەندا هاوشانی هەڵبژاردەكانی فەرەنسا و نەمسا لە كۆمەڵەی چوارەم دێن.


ئەو یاریزانانەی ناتوانن بەشداری بكەن:

پۆڵەندا بە بێ گۆڵكارەكەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی رووبەرووی هۆڵەندا دەبێتەوە.

هەرچی هۆڵەندییەكانە بە تەواوی یاریزانەكانیەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی پۆڵەندا ئامادەیە.

مێژووی رووبەرووبوونەوەی نێوان هەردوو هەڵبژاردە:

هەردوو هەڵبژاردە پێشتر 19 جار رووبەڕووی یەك بوونەتەوە، هۆڵەندا لە 9 یاری براوە بووە و پۆڵەنداش لە سێ یاری و لە حەوت یاریش یەكسان بوون.

هۆڵەندییەكان 28 گۆڵیان كردووە و پۆڵەنداش 19 گۆڵ.

دێنیس بێركامپ بە سێ گۆڵ و هەریەك لە پاتریك كلۆیڤێرت و ڤینالدۆم بە دوو گۆڵ گۆڵكاری رووبەڕووبوونەوەكانی نێوان هەردوو هەڵبژاردەن.


لێدوانی رۆناڵد كومان پێش رووبەرووبوونەوەی پۆڵەندا:

بەڕای من هیچ كاندیدێكی گەورە نییە، فەڕەنسا پاڵێوراوی بردنەوەی نازناوەكەی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئەزموونەی كە هەیانە.

لێدوانی مایكڵ پرۆبێرز پێش رووبەرووبوونەوەی هۆڵەندا:

لیڤاندۆڤسكی ناتوانێت بەشداری یاری بەرامبەر هۆڵەندا بكات، هیوادارین بۆ یاری نەمسا بگەڕێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هۆڵەندا:

گۆڵپارێز: بارت ڤێربروغن

هێڵی بەرگری: ئاكێ، دی ڤرێی، ڤان دایك، دومفریس

هێڵی ناوەند: سخاوتن، فێرمان، رێندێرس

هێڵی هێرشبردن: گاكپۆ، دێپای، چاڤی سیمۆنس.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی پۆڵەندا:

گۆڵپارێز: چێزنی

هێڵی بەرگری: كیویۆر، بێدنارك، فالوكیفێز

هێڵی ناوەند: فرانكۆفسكی، سلیز، مۆدەر، زێلینسكی، زالێفسكی

هێڵی هێرشبردن: پیكتێك، شاویدەرسكی

بابەتی زیاتر

Back to top button