ئینگلتەراگرنگترینیۆرۆی 2024

کەین هۆشداری دەدات

Yariga App

یاریگا –

هاری کەین، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، رایگەیاند، بەدەستهێنانی نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا  قورسه‌.

کەین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێش یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر سڕبیا گوتی: بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ مانای زۆری دەبێت، دڵخۆشم بە یاریکردن بۆ ئینگلتەرا، پۆشینی ئەو درێسە بۆ من زۆر شت دەگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه‌ بۆ وڵاتەکەم، بە مانای لوتکەی ژیانی وەرزشیم دێت، ئێمه‌ تامەزرۆییه‌كی زۆرمان بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکه‌ هەیە.

گوتیشی، خواستی ئێمه‌یه‌ یاریەکی نایاب پێشکەش بكه‌ین و بە شێوازی هێرشبەری ده‌ركه‌وین، سربیا تیپێکە، چەندین خاسڵه‌ت و یاریزانی هێرشبەری گەورەی هەیە، بۆیه‌ هه‌رگیز ئه‌ركی ئێمه‌ له‌ به‌رامبه‌ر سڕبیا و ته‌واوی پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ ئاسان نیه‌.

کەین یەکێکە لە باشترین هێرشبەرەکانی جیهان، تا ئێستا تامی بردنەوەی نازناوێكی به‌ كۆمه‌ڵی نه‌كردووه‌، جا لەگه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگڵته‌را بێت یاخود یانه‌ی تۆتنهام بایرن میونشن.

بابەتی زیاتر

Back to top button