یۆرۆی 2024

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە راهێنانەکانی پۆرتوگاڵ لە ئەڵمانیا هەمووانی سەرسام کردووە

زیاتر لە 8 هەزار هاندەر ئامادەی راهێنانەکان بوون

Yariga App

یاریگا –

راهێنانەکانی پۆرتوگاڵ لە ئەڵمانیا جمەیان دێت و رێژەی فرۆشی بلیتەکانی مەشق و راهێنانەکانی هەڵبژاردەکە لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا هەمووانی سەرسام کردووە.

Image

لە یاریگای هێیدڤێلتشتادیۆن لە لە شاری گوتێرسلۆ لە ئەڵمانیا سێ کاتژمێر پێش ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هاوڕێیەکانی دەست بە مەشق و راهێنانەکانیان بکەن، یاریگاکە پڕ بوو لە هاندەران و تەواوی بلیتەکانی یاریگاکە فرۆشرابوون، زیاتر لە 8 هەزار و 210 هاندەر ئامادەی مەشق و راهێنانەکانی پۆرتوگاڵ بوون، لەکاتێکدا نرخی بلیتی راهێنانەکان بەهۆی زۆری خواست لەسەری گەیشتبووە 800 دۆلار.

Image

مەشق و راهێنانەکانی پۆرتوگاڵ دوێنێ هەینی لە ئەڵمانیا بە رووی هاندەران و میدیاکان کراوە بوون، بە بڕیاری رۆبێرتۆ مارتینێز راهێنەری هەڵبژاردەکە راهێنانەکان بۆ هاندەران کراوەبوون، کە شەوی سێشەممە پۆرتوگاڵ لە یەکەم یاریی خۆی لە یۆرۆی 2024 لە کۆمەڵەی پێنجەم کاتژمێر 22:00 رووبەڕووی چیک دەبێتەوە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای تەواوبوونی مەشق و راهێنانەکان ستایشی هاندەرانی کرد و لە پەیامێکی بۆ هاندەران لە پلاتفۆڕمی ئێکس نووسیویەتی :’بەڕاستی وا هەست دەکەین هێشتا لە پۆرتوگالین! سوپاس بۆ پاڵپشتیتان’.

بابەتی زیاتر

Back to top button