جیهانکۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

لاوتارۆ په‌یامێك بۆ مێسی ده‌نێرێت

Yariga App

یاریگا –

لاوتارۆ مارتینێز ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پەیامێکی سوپاسگوزاری ئاراستەی لیۆنێل مێسی هاورێی کرد.

لاوتارۆ له‌ باره‌ی پێدانی لێدانه‌ سزاكه‌ له‌لایه‌ن مێسیه‌وه‌ لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی تایکسپۆرتی ئەرجەنتینی گوتی، سەیری مێسیم كرد، تۆپه‌كه‌ی پێدام تاكو لێدانه‌ سزاكه‌ جێ به‌جێ بكه‌م، چونكه‌ جێ به‌جێكردنی لێدانی سزا له‌ ئه‌رجه‌نیتن كاری لیۆیه‌، دڵخۆشبووم و بە ئاشکرا سوپاسی دەکەم.

ئەستێرەكه‌ی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین گوتیشی، ئەمە ئاماژەیەی پیاوێکی گەورەیە لەناو یاریگا و دەرەوەی یاریگا ئەمە بۆ من زۆر گرنگ، هه‌میشه‌ مێسی كاری گه‌وره‌ ده‌كات.

لە کاتی یاری دۆستانەی نێوان ئەرجەنتین و گواتیمالا، كاتێك لێدانی سزا بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین هه‌ژمار كرا، لیۆنێا مێسی تۆپەکەی گرت و تۆپەکەی دا بە لاوتارۆ مارتینێزی هاوڕێی، بۆ ئه‌ویی لێدانی سزاكه‌ جێ به‌جێ بكات و لاوتارۆش سه‌ركه‌وتووبوو له‌ تۆماركردنی گۆڵ.

رۆژنامه‌كه‌ له‌ كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، مێسی هەوڵدەدات متمانە بۆ لاوتارۆ بگەڕێنێتەوە، کە لەم ماوەیەی دواییدا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئه‌رجه‌نتین کێشەی زۆری هەبووە لەڕووی تۆمارکردنی گۆڵەوە، بەو پێیەی لە کۆتا 20 یاریدا تەنها 3 گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تۆمارکردووە.

مارتینێز ته‌نها به‌ لێدانی سزاكه‌ رازی نەبوو، بەو پێیەی توانی گۆڵی دووەمی خۆی و  سێیەمی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له‌ یارییه‌كه‌ تۆماربكات و ئه‌رجه‌نتین (4-1) یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button