گرنگترینیۆرۆی 2024

لێدوانەكانی ستیڤ كلارك دوای دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر ئەڵمانیا

Yariga App

یاریگا –

لێدوانەكانی ستیڤ كلارك راهێنەری هەڵبژاردەی سكۆتلاند دوای دۆڕاندنە سەختەكەیان بەرامبەر ئەڵمانیا، لە یاریی كردنەوەی یۆرۆی 2024.

شەوی رابردوو ئەڵمانیا لە نێو یاریگای ئالیانز ئارێنا میوانداری سكۆتلاندی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی یۆرۆی 2024.


هەڵبژاردەی سكۆتلاند هاوشانی هەڵبژاردەكانی ئەڵمانیا، هەنگاریا و سویسرا لە كۆمەڵەی یەكەم دێت.

لە دوای یارییەكە راهێنەرەكەی سكۆتلاند گوتی:

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە نایاب نایابتر بوون، بەداخەوە، لە كاتی یارییەكەدا نەمانتوانی لەگەڵیان بەردەوام بین.

لە گێمی یەکەمدا زۆر لە ئێمە خێراتر بوون، نەمانتوانی پێمان بخەینە ناو یارییەکەوە، ئەوەی ئێستا دەبێت بیكەین خۆ ئامادەكردنە بۆ یارییەكانی داهاتوو، دەبێت سەرنجێكی زۆرمان لەسەریان بێت.

ئەوە پەیوەستە بە چۆنیەتی كاردانەوەمان، ئامانجیش ئەوەیە لە دوو یاریی داهاتوودا چوار خاڵ بەدەستبهێنین، بۆ ئەوەی بگەینە قۆناخی داهاتوو.

رۆژی چوارشەممەی داهاتوو سكۆتلاند لە دووەم یاری خۆیدا رووبەرووی هەڵبژاردەی سویسرا دەبێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button