ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئالێكس گارسیا پەیوەندی بە بایەر لیڤەركوزنەوە كرد

Yariga App

یاریگا –

بایەر لیڤەركوزن بەشێوەیەكی فەرمی ئالێكس گارسیا ناوەڕاستكاری ئیسپانی یانەی جیڕۆنای گواستەوە ریزەكانی.

هەژماری فەرمی بایەر لیڤەركوزن لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی ئالێكس گارسیای ئیسپانی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.


گارسیای تەمەن 26 ساڵان بە گرێبەستێك بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تا ساڵی 2029 پەیوەندی بە تیمەكەی چابی ئاڵۆنسۆوە كرد.

ئەستێرەكەی جیڕۆنا بە بەهای 18 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەكانی پاڵەوانی بۆندسلیگاوە كرد.

گارسیا وەرزی رابردوو لەگەڵ جیڕۆنا بەشداری لە 40 یاریدا كرد و توانی سێ گۆڵ بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.

ئالێكس گارسیا و درێسی بایەر لیڤەركوزن

بابەتی زیاتر

Back to top button