عێراقگرنگترین

یاریزانێکی دیکەی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق کرا و فیفا رەزامەندیی پێدا

بۆتان ئەمین کێیە؟

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی دیکەی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق کرا و فیفا رەزامەندیی پێدا بۆ ئەوەی لەمەدوا بەشداریی پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکان بکات.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رایگەیاندووە، رێکارەکانی تۆمارکردنی ناوی بۆتان ئەمین یاریزانی لاوی یانەی سویندن تاونی ئینگلیزی بۆ پۆشینی درێسی هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکان تەواوکرا، لەمەودوا کوڕە کوردەکە وەکو یاریزانێکی عێراق بەشداریی پاڵەوانێتییەکان دەکات.

بۆتان ئەمین لە ماوەی رابردوودا بەشداری لە کەمپێکی مه‌شق و راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق کرد و ژمارەیەک یاری دۆستانەشی ئەنجامدا. بۆتان ئەمین کە لە ماڵباتێکی کوردی شاری هەولێر لەدایکبووە، رەگەزنامەی بەریتانی هەیە و ئێستا بووە خاوەنی پاسپۆرتی عێراقی.

بۆتان ئەمین دوای وەرگرتنی رەزامەندیی فیفا و پاسپۆرتی عێراقی، چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بەشداریی جامی رۆژئاوای ئاسیا بکات، کە ئەو هێرشبەرە لاوە کوردە سەرنجی یانە گەورەکانی پرێمەرلیگی راکێشاوە و مانچێستەر یونایتد لە دیارترین ئەو یانانەیە دەیەوێت بیباتە ریزەکانی.

بۆتان ئەمین (لەدایکبووی 24ـی ئەپرێلی 2007) مانگی رابردوو تەمەنی بووە 17 ساڵ، لە تیپی خوار 18 ساڵانی سویندن تاونی ئینگلیزی یاریی دەکات، ئەم وەرزە لە جامی لاوانی یەکێتیی ئینگلتەرا هەمووانی سەرسام کرد، لەگەڵ سویندن تاون لە سێ یاری سێ گۆڵی کرد.

بۆتان لە قۆناخی سێێەم بەرامبەر لوتن تاون یاریی کرد، دواتر لە قۆناخی چوارەم بەرامبەر مانچێستەر یونایتد هەردوو گۆڵی یارییەکەی کرد و ئەو دووانەیە بووە هۆی ئەوەی سەرنجی هەموو ئینگلتەرا رابکێشێت، لە قۆناخی پێنجەم ئەو کوڕە کوردە رۆڵی یەکلاکەرەوەی لە بردنەوەی سویندن هەبوو کاتێک 2-1 لە سەندەرلاندیان بردەوە، بۆتان گۆڵی سەرکەوتنی لە یارییەکە کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button