ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانیاریگا

سێ یانەی پرێمەرلیگ دەیانەوێت یاریزانێکی لاوی کورد بگوازنەوە

یاریگا –

یاریزانێکی لاوی کورد لە ئینگلتەرا سەرنجی یانە گەورەکانی پرێمەرلیگی راکێشاوە و فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقیش دەیەوێت بە زووترین کات بانگهێشتی هەڵبژاردەی لاوانی بکات.

بۆتان ئەمین (لەدایکبووی 24ـی ئەپرێلی 2007) دوو مانگی دیکە تەمەنی دەبێتە 17 ساڵ، لە تیپی خوار 18 ساڵانی سویندن تاونی ئینگلیزی یاریی دەکات، ئەم وەرزە لە جامی لاوانی یەکێتیی ئینگلتەرا هەمووانی سەرسام کردووە، لەگەڵ سویندن تاون لە سێ یاری سێ گۆڵی کردووە.

بۆتان لە قۆناخی سێێەم بەرامبەر لوتن تاون یاریی کرد، دواتر لە قۆناخی چوارەم بەرامبەر مانچێستەر یونایتد هەردوو گۆڵی یارییەکەی کرد و ئەو دووانەیە بووە هۆی ئەوەی سەرنجی هەموو ئینگلتەرا رابکێشێت، لە قۆناخی پێنجەم ئەو کوڕە کوردە رۆڵی یەکلاکەرەوەی لە بردنەوەی سویندن هەبوو کاتێک 2-1 لە سەندەرلاندیان بردەوە، بۆتان گۆڵی سەرکەوتنی لە یارییەکە کرد.

بۆتان ئەمین دوای گۆڵەکانی لە جامی لاوانی یەکێتیی ئینگلتەرا، لەلایەن راهێنەرەوە بانگهێشتی تیپی یەکەمی سویندن تاون کرد و لەگەڵ تیپی یەکەم دەستی بە راهێنان کرد، بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکان هەریەکە لە مانچێستەر یونایتد، ئاستۆن ڤیلا و وێستهام دەیانەوێت بۆتان بگوازنەوە ریزەکانیان.

بۆتان ئەمین شەوی رابردوو لە پرێمەرلیگی خوار 18 ساڵان لە یاریی بەرامبەر بریتۆل رۆڤەرز دوای هاتنە ناوەوەی گۆڵی سەرکەوتنی بۆ یانەکەی کرد و هاندەرانی یاریگای تووشی سەرسوڕمان کرد.

یاریزانە لاوەکەی سویندن لەلایەن عیماد محەمەد راهێنەری لاوانی هەڵبژاردەی عێراقەوە گرنگی پێدەدرێت و راهێنەری لاوانی عێراق دەیەوێت بانگهێشتی هەڵبژاردەکەی بکات.

No photo description available.

بابەتی زیاتر

Back to top button