ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یوڤێنتوس یەکەم ئۆفەر پێشکەش بە گرینوود دەکات

خانمە پیرەکە لە گواستنەوەی مەیسن نزیکە

Yariga App

یاریگا –

بۆ گواستنەوەی مەیسن گرینوود، یوڤێنتوس یەکەم ئۆفەری خۆی پێشکەش بە مانچێستەر یونایتد دەکات.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی مەیسن گرینوود، یوڤێنتوسی ئیتاڵی ئۆفەرێکی بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە مانچێستەر یونایتد کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی لاگازێتا، گفتوگۆی نێوان شەیتانەسوورەکان و خانمە پیرەکە زۆر پێشکەوتووە و بە ئەگەرێکی زۆر یوڤێ گرێبەستەکە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی دەکاتەوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، مەیسنیش رووناکی سەوزی بۆ یانە ئیتاڵییەکە هەڵکردووە، ئامادەیە روو لە سێریا ئەی بکات و درێسی یوڤێ بپۆشێت.

بڕیارە ئەم هەفتەیە، دەستەی کارگێڕی و تیمی هونەری پێداچوونە بە تەواوی رووداوەکانی وەرزی رابردوودا بکەن، لە سەرووی هەمووشییەوە بڕیار لەسەر داهاتووی ئێریک تێن هاخ دەدرێت.

دەیڤد برایلسفۆرد، بەڕێوەبەری وەرزشی کۆمپانیای ئینەس، ژان کلۆد بلان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری وەرزشی و جەیسن ویلکۆس، بەڕێوەبەری هونەری مانچێستەر یونایتد ئامادەی پڕۆسەی پێداچوونەوەکە دەبن.

پێگەی HITC بڵاویکردووەتەوە، پێشوەختە دەستەی کارگێڕی بڕیاریداوە گرینوود دووربخاتەوە و ناوی دەخرێتە سەر لیستی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان. بەگوێرەی پێگەکە بێت، مان یونایتد ئامادەیە بە 50 ملیۆن پاوەند رێگە بەچوونە دەرەوەی گرینوود بدات.

گرینوود لە وەرزی رابردوودا بە خواستن یاری بۆ خێتافی کرد، بەهۆی پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز، سەرنجی چەندین یانەی گەورەی وەک ئاتلێتیکۆ مەدرید و یوڤێنتوسی راکێشاوە.

لە وەرزی رابردوودا، مەیسن 10 گۆڵی لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکان لەگەڵ خێتافی کردووە و بۆ پێکهاتەی نموونەیی وەرزی رابردووی لالیگا پاڵێورابوو. جیا لەمەش بە باشترین یاریزانی وەرزی خێتافی دەستنیشانکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button