جیهانگرنگترینمۆندیال

سكاڵا له‌سه‌ر فیفا تۆماركرا

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمەڵەی یاریزانانی پیشەگەری تۆپی پێ رایگەیاند، بەهۆی قەرەباڵغی خشتەی یارییەکان، سکاڵایان لەسەر فیفا تۆمارکردووە.

پێشتر یەکێتیی یاریزانانی پیشەگەر و یەکێتی خولەکانی جیهان هەڕەشەی ئەوەیان له‌ فیفا كرد، ئه‌گه‌ر مۆندیالی یانه‌كان به‌م شێوه‌ی ئێستا كه‌ رێكخراوه‌ هه‌ڵنه‌وه‌شێننه‌وه‌، ئه‌وا ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگرنەبەر، فیفا رایگەیاندبوو، بیر له‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی مۆندیالی یانەکان ناکاته‌وه‌.

کۆمەڵەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، كۆمه‌ڵه‌ی یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كان لە ئینگلتەرا و فیدراسیۆنی یاریزانانی فەرەنسا کە ئەندامی یەکێتی یاریزانانی پیشەگەرن، داوای یاساییان لە دادگای بازرگانی برۆکسل تۆمارکردووە.

یەکێتیه‌كه‌ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ کۆمەڵەی ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی پیشەگەر لە ئەوروپا سکاڵای یاساییان لەسەر فیفا تۆمار کرد، ئه‌مه‌ش به‌هۆی  ئەوەی چەواشەکارییه‌ یاساییانه‌ی بۆ دانانی خشتەی یارییە نێودەوڵەتییەکان كراوه‌، كه‌ رێگه‌ بۆ رێکخستنی مۆندیالی یانەکانی خۆش ده‌كات.

یەکێتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێتی یاریزانان پێیان وایە ئەم بڕیارانە پێشێلکردنی مافی یاریزانان و کۆمەڵەکانیانه‌، یاساکانی ئه‌وان پێشێل كراوه‌.

لە داواکارییەکە، داوا لە دادگای بازرگانی برۆکسل كراوه‌ کە دۆسیەکە رەوانەی دادگای دادی ئەوروپا بکات، سیستەمی خشتەی یارییه‌كان مافی یاریزانانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ماوەی پشووه‌كانیان به‌ گه‌ره‌نتی جێ به‌جێ بكرێت.

ماهیتا مۆلانگۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا دەڵێت، ئەمە ساتێکی گرنگە بۆ یاریزانان و مافەکانیان، هەموو کەسێک لە تۆپی پێدا دەزانێت کە خشتەی یارییەكان ئێستا زۆر قه‌ڵه‌بالغه‌، کەس گوێ لە یاریزانەکان ناگرێت.

مانگی ئایاری ساڵی رابردوو، یەکێتیی یاریزانانی پیشەگەر و کۆمەڵەی خولە جیهانییەکان لە نامەیەکدا کە ئاراستەی جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا و ماتیاس گرافسترۆم سکرتێری گشتی فیفایان کردبوو، نیگەرانی خۆیان لە فراوانکردنی رکابەرییەکان راگەیاند.

لە میانی کۆنفرانسی فیفا لە بانکۆک مانگی رابردوو، ئینفانتینۆ رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ تاکلایەنە نیه‌، فیدراسیۆنی یەکێتییەکان تەنها نزیکەی 1%ی یارییە گەورەکانی یانە گەورەکانی جیهان رێکدەخات.

بابەتی زیاتر

Back to top button