ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانچێستەر یونایتد لە گواستنەوەی دێ لیخت نزیک دەبێتەوە

بایرن میونشن لە هەوڵدایە دوو بەرگریکاری بۆندسلیگا بباتە ریزەکانی

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد لە گواستنەوەی دێ لیخت نزیک دەبێتەوە و بایرن میونشن ئامادەیە دەستبەرداری بەرگریکارە هۆڵەندییەکە بێت.

کەناڵی سکای سپۆرتی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، مانچێستەر یونایتد لەسەر داوای ئیریک تێن هاخ راهێنەری هۆڵەندی یانەکەی دەیەوێت ماتیاس دێ لیخت بەرگریکاری بایرن میونشنی ئەڵمانی بگوازێتەوە ریزەکانی، یانە ئەڵمانییەکە رازییە دەستبەرداری بەرگریکارە هۆڵەندییەکە بێت ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاوی پێشکەش بکرێت.

شەیتانە سوورەکان دەیانەوێت بەرگریکارێکی دڵی بەرگری بگوازنەوە و تێن هاخ زۆر بە دێ لیخت سەرسامە کە پێشتر لە ئەیاکس ئامستەردام راهێنەرایەتی ئەو بەرگریکارەی کردووە.

فلۆریان پلێتینبێرگ پەیامنێری کەناڵی سکای سپۆرت ئاشکرایکردووە، جارێک دێ لیخت تەنیا بیر لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا دەکاتەوە وهزری خۆی بە چوونی بۆ مانچێستەر یونایتد تێکەڵ ناکات.

بەگویرەی سەرچاوەی میدیاکانی ئەڵمانیا، باڤارییەکان نزیکن لەوەی جۆناتان تا‌هـی بەرگریکاری بایەر لیڤەرکوزن و هیرۆکی ئیتۆ بەرگریکاری شتوتگارت بگوازێتەوە ریزەکانی، بایرن ئامادەیە 30 ملیۆن یۆرۆ وەکو نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی بەرگریکارە ژاپۆنییەکە بە شتوتگارت بدات و نزیکیشە لەگەڵ جۆناتان بگاتە رێککەوتن.

دێ لیخت (24 ساڵان) کە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 65 ملیۆن یۆرۆیە، دوو ساڵ لەمەوبەر بەرامبەر 67 ملیۆن یۆرۆ لە یوڤێنتۆسەوە روویکردە بایرن میونشن و یوڤیش ساڵی 2019 بەرامبەر 85.5 ملیۆن یۆرۆ دێ لیختی لە ئەیاکاسەوە بردە ریزەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button