ئه‌مریکائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

وێستهام یونایتد ئەستێرەیەکی بەرازیلی گواستەوە

تەمەنی تەنیا 18 ساڵە

Yariga App

یاریگا –

وێستهام یونایتد گرێبەستی لەگەڵ لویس گویلێرمێ، یاریزانی پالمێراس بۆ ماوەی پێنج ساڵ واژۆ کرد.

یاریزانی تەمەن 18 ساڵان سبەی هەینی، لەگەڵ کردنەوەی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان، دەبێتە یاریزانی نوێی وێستهام و فایڵەکەی ئاراستەی فیفا دەکرێت.

گویلێرمێ بە یەکێک لە یاریزانە بەهرەمەندەکانی بەرازیل هەژمار دەکرێت، سەرەڕای بچووکی تەمەنی، تاوەکو ئێستا 40 یاری بۆ پالمێراس کردبوو، نازناوی خولی بەرازیلی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێنا و بەشداری لە کۆپا لیبێرتادۆرێس کرد، هەروەها یاری بۆ هەڵبژاردەی بەرازیلی ژێر 20 ساڵان کردووە.

گویلێرمێ لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەگاتە لەندەن و مەشقەکان لەگەڵ کەتیبەکەی جولیان لۆپێتگێ دەستپێدەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button