ئیتاڵیائینگلتەرا

دۆگڵاس لویز و یوڤێنتۆس گەیشتنە رێککەوتن

Yariga App

گواستنەوەی دۆگڵاس لویز بۆ یوڤێنتۆس لە کۆتا قۆناغەکانیدا پاش ئەوەی خانمە پیرەکە لەگەڵ لویز رێککەوتن لەسەر مەرجە کەسییەکانی نێوانیان.

یۆڤی رازی بووە  لەسەر ئەوەی وێستن مەکینی، ساموێل لینگ و 18 ملیۆن یۆرۆ بداتە  وێستهام لە پێناو دەستبەرداربوون لە تواناکانی دۆگڵاس لویز. ئەوەی مابووەوە رێککەوتنی یاریزانەکە بوو لەگەڵ یانە تازەکەی.

بەگوێرەی توتۆ سپۆرت، هەردوولا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی یۆڤی بڕی پێنج ملیۆن یۆرۆ مووچەی ساڵانە بداتە ناوەڕاستکارە بەڕازیلییەکە لەگەڵ شایستەی دیکە بەپێی ئاست و ئەنجام. گرێبەستەکەشی بۆ چوار وەرز دەبێت.

یوڤێنتۆس دوێنێ تیاگۆ مۆتای وەکو راهێنەری نوێ ناساند و لویز دەبێتە یەکەم یاریزانی تازەی یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button