گرنگترینیۆرۆی 2024

لە یۆرۆی 2024 بەخت رووی لە فڕەنسا کردووە

رکابەرەکانی تووشی پەتای پێکان بوون

Yariga App

یاریگا –

لە یۆرۆی 2024 بەخت رووی لە فڕەنسا کردووە و پەتای پێکان یەخەی یاریزانانی رکابەرەکانی گرتووە و بەهۆی پێکانەوە هەڵبژاردەکانی کۆمەڵەکەی لە چەند یاریزانێک بێبەش دەبن.

فڕەنسا کە لە کۆمەڵەی چوارەم هاوشانی هۆڵەندا و پۆڵەندا و نەمسا یاریی دەکات، تا ئێستا حەفت یاریزانی هەڵبژاردەکانی کۆمەڵەکە تووشی پێکان بوون، بەشێکیان بە تەواوەتی لە بەشداریکردنیان لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بێ هیوابوون و دوورخراونەتەوە.

لە هەڵبژاردەی پۆڵەندا هەریەکە لە ئارکادیوز میلیک و سویدرسکی و رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی تووشی پێکان بوون، مسۆگەر نییە ئەو سێ یاریزانە پۆڵەندییە لە یارییەکانی یۆرۆی 2024 بەرامبەر فڕەنسا ئامادەبن، لە هۆڵەنداش هەریەکە لە فڕەنکی دی یۆنگ و تیون کۆپمێینەرس و جۆشوا زیرکزی بەهۆی پێکانەوە دابڕاون و لە بەشداریکردنیان لە پاڵەوانێتییەکە بێبەش بوون، دەیڤد ئالاباش لە نەمسا بەهۆی پێکانەوە لە یۆرۆی 2024 بێبەش بووە.

فڕەنسا رۆژی دووشەممە 17ـی یۆنیۆ/حوزەیران لە یەکەم یاریی خۆی لە یۆرۆی ئەمجارە رووبەڕووی نەمسا دەبێتەوە، دواتر رۆژی هەینی 21ـی یۆنیۆ/حوزەیران بەرامبەر هۆڵەندا یاریی دەکات و لە یاریی سێیەمیشی رۆژی سێشەممە 25ـی یۆنیۆ/حوزەیران بەرامبەر پۆڵەندا یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button