گرنگترینیۆرۆی 2024

دی یۆنگ پەیامێکی بڵاوکردەوە

'زۆر نیگەرانم'

Yariga App

یاریگا –

فرێنکی دی یۆنگ، بەهۆی پێکان بە ناچاری شاندی هەڵبژاردەی هۆڵەندای بەشدار لە یۆرۆی 2024 جێدەهێڵێت.

لە دوای تەواوبوونی یاری شەوی رابردووی هۆڵەندا بەرامبەر ئایسلاند 4-0، هەواڵی دوورخستنەوەی دی یۆنگ لە پێکهاتەی رۆناڵد کومان پشتڕاستکرایەوە.

دی یۆنگ سێ مانگە تووشی پێکان بووە، لە کۆتاییەکانی مانگی ئەپریل/نیسانی رابردوو بەشداری لە یاری ئێل کلاسیکۆ بەرامبەر ریال مەدرید کرد، بەڵام پێکانەکەی نوێبووەوە و جارێکی دیکە دوورکەوتەوە، سەرباری ئەمەش بانگهێشتی لیستی کۆتایی یاریزانانی هۆڵەندا کرا.

دی یۆنگ لە ئینستاگرام نووسیویەتی

زۆر نیگەرانم کە ناتوانم بەشداری لە پاڵەوانیەتی یۆرۆدا بکەم. لە چەند هەفتەی رابردوو زۆر هەوڵماندا، بەڵام بەداخەوە، پاژنەی پێم پێویستی بە کاتی زیاترە. خەون و شانازییەکی زۆر گەورەیە، نوێنەرایەتی وڵاتەکەت بکەیت. پۆشینی درێسی پرتەقاڵی و هەستکردن بە پاڵپشتی وڵاتەکەت، هەستێکی زۆر خۆشە. بەڵام ئێستا هانی تیمەکەم دەدەم.

لەوانەیە دی یۆنگ پشووی هاوینەی زوو تەواوبکات و بگەڕێتەوە بارسێلۆنا، تاوەکو بە وردی کار لەسەر چاکبوونەوەی پێکانەکەی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button