ئیسپانیاگرنگترین

هۆکارێکی سەرەکی دوورخستنەوەی چاڤی ئاشکرا دەبێت

رۆژنامەی سپۆرت زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

نهێنی نوێ لەبارەی دوورخستنەوەی چاڤی هێرناندێز لە بارسێلۆنا ئاشکرا دەبن.

بەر لە دەستنیشانکردنی هانسی فلیک، وەک راهێنەری نوێ، بارسا چاڤی دوورخستەوە، هەرچەندە ماوەیەک بەر لە دوورخستنەوەی، دەستەی کارگێڕی و راهێنەرە ئیسپانییەکە لەسەر بەردەوامبوونی لە پۆستەکەی رێککەوتبوون.

دەیڤد بێرنابیۆ، رۆژنامەنووس لە رۆژنامەی سپۆرت هۆکاری نوێ لەبارەی دوورخستنەوەی چاڤی ئاشکرا کرد.

رۆژنامەنووسەکە نووسیویەتی

چاڤی زۆر شانازی بە شێوازی چوونە دەرەوەی لە بارسێلۆنا دەکات و تەنانەت بە کاروانەکەشی سەربەرزە. تاوەکو ئێستا چاڤی لە تۆمەتی کەسانی نزیک لە دەستەی کارگێڕی بۆ خۆی تێنەگەیشتووە.

رۆژنامەنووسەکە روونیکردووەتەوە، راهێنەری پێشووی بارسا تێناگات، بۆچی خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەکە تەواوی شکستەکانی خستووەتە ئەستۆی راهێنەر نەک یاریزانان.

بابەتێکی دیکە کە یەکێکبوو لە هۆکارە سەرەکییەکانی دوورخستنەوەی چاڤی

هۆکاری سەرەکی تووڕەیی لاپۆرتا لە چاڤی، رای راهێنەر بوو لەسەر ئاستی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و جواو فێلیکس، چاڤی تێبینی لەسەر دوو یاریزانەکە هەبوو، بەڵام ئەم دوو یاریزانە بەلای لاپۆرتا هێڵی سوورن.

تاوەکو ئێستا چاڤی هیچ لێدوانێکی لەبارەی هۆکارەکانی دوورخستنەوەی نەداوە، رۆژنامەنووسەکە پێی وایە، لە کاتی گونجاودا، چاڤی هەموو شتێک ئاشکرا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button