ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

توخێل دوا بڕیاری لەسەر وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد دا

توخێل رایەکی جیاوازی هەیە

Yariga App

یاریگا –

تۆماس توخێل، راهێنەری پێشووی بایرن میونشن رەتیکردەوە شوێنی ئێریک تێن هاخ لە مانچێستەر یونایتد بگرێتەوە.

دوای وازهێنانی لە میونشن، چەندین یانە داوای توخێلییان کردووە، دوا یانەش مانچێستەر یونایتد بوو. فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری مێرکاتۆی یاریزانان و راهێنەران دووپاتیدەکاتەوە، توخێل گفتوگۆی لەگەڵ سێر جیم راتکڵیف، خاوەنی پشکی کەمینەی مان یونایتد کرد و راهێنەرە ئەڵمانییەکە رەتیکردەوە پۆستی راهێنەرایەتی شەیتانە سوورەکان وەربگرێت.

سەرەڕای بردنەوەی جامی FA، تاوەکو ئێستا داهاتووی تێن هاخ لە ئۆڵدترافۆرد یەکلایینەبووەتەوە، ئەمەش دوای بەڕێکردنی وەرزێکی ناجێگیر لە پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ.

فابریزیۆ دەڵێت

تۆماس توخێل رەتیکردەوە پۆستی راهێنەرایەتی مان یونایتد وەربگرێت، دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا پشوو بدات. توخێل دوای دەستپێکردنی گفتوگۆکان لەگەڵ بەرپرسانی مان یونایتد، کۆتایی بە گفتوگۆکان هێنا.

پێشبینی دەکرێث لە کۆتایی ئەم هەفتەیە مان یونایتد بڕیاری کۆتایی لەسەر تێن هاخ بدات. راهێنەرە هۆڵەندییەکە لە دوا لێدوانیدا وەڵامی دەنگۆکانی دایەوە و دووپاتیکردەوە، ترسی لە دوورخستنەوە نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button