گرنگترینیۆرۆی 2024

لەسەر دوورخستنەوەی یاریزانێک داوای روونکردنەوە لە ساوسگەیت کراوە

Yariga App

یاریگا –

کۆتا لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ئینگلتەران بۆ یۆرۆی 2024 لەلایەن گاریس ساوسگەیتەوە، مشتومڕی بەدوای خۆیدا هێناوە و میدیا و شەقامی ئینگلیزی بە گەرمی باس لە بڕیارە چاوەڕواننەکراوەکانی راهێنەرەکە دەکەن.

ئەمڕۆ پاش ئەوەی لیستەکە بۆ 26 یاریزان کورتکرایەوە بۆ ئامادەبوون لە یارییەکانی یۆرۆ، دوورخستنەوەی جەیمس مادیسن و جاک گریلیش زۆرترین کاردانەوەی دروستکرد. بەتایبەت گرلیش بەوەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی پاڵەوانی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ و، هەروەها گرانترین یاریزانی ئینگلیزیش کاتێک ساڵی 2021 بە بڕی 100 ملیۆن پاوەند لە ئەستۆن ڤیلاوە گواسترایەوە سیتیزنس.

بەگوێرەی زانیارییەک رۆژنامەی تەلەگرافی ئینگلیزی سەرچاوەکەیەتی “یاریزانێکی زۆر دیار” بەبێ ئەوەی ناوی بهێنرێت، چووەتە لای ساوسگەیت بەتایبەت بۆ وەرگرتنی وەڵام لەبارەی هۆکاری دوورخستنەوەی گریلیش تا ئەویش بۆ تیمەکەی باس بکات کە لە شۆکێکی گەورەدان بەهۆی ئەو بڕیارەوە، لە وەڵامدا راهێنەرەکە روونی کردووەتەوە کە ئەوە ئاستی یاریزانە هەڵبژێردراوەکانیتر بوو لەو وەرزە وایکردووە بە ناچاری باڵەکەی مان سیتی بانگهێشت نەکات.

بۆ زانین، گریلیش لە کۆی 38 یاری لە پرێمەرلیگ، لە تەنها 20 یاریدا بەشداری پێکرا لەلایەن پێپ گواردیۆلاوە. بە هاتنی جیریمی دوکۆ، راههێنەرە ئیسپانییەکە هەلی زیاتری بە یاریزانە بەلجیکیەکە دەدا و لە 29 یاریدا بەشداری پێکرد.

جگە لە مادیسن و گریلیش، هاری ماگوایەریش دوورخراوەتەوە، بەڵام بەهانە بۆ ئەم بەرگریکارە چاکنەبوونەوەی تەواوەتیەتی لە پێکان.

بابەتی کۆتا لیست هەروا ئاسان لای رۆژنامەنووسان تێنەپەڕی و ساوگەیست رووبەرووی پرسیاری راگەیاندکاران بووەوە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی ئەمڕۆیان بەرانبەر ئایسلەندا و، وتی

هەموو یاریزانەکان هەواڵەکەیان زۆر بەڕێزەوە وەرگرت. بێگومان هەموویان دەیانەوێ لە پێکهاتەکەدابن ئەوەش ئەوە دەردەخات کە هەموویان یاریزانی ئاستبەرزن. ئەوان ئەو متمانەبەخۆبوونەیان هەیە و خاوەنی ئەو ئەقڵیەتەن. بەڵام راستیەکە هەر ئەوەیە کە ئێمە هەندێ یاریزانمان هەیە لە رادەبەدەر باش یارییان کردووە لە خولی ئینگلیزی بەدرێژایی هەموو وەرزەکە.

ئەو وەڵامە بەس نەبوو بە لای راگەیاندنکارانەوە، هەربۆیە ویستی حەزبەشتزانیان وایکرد پرسیارەکە تایبەتتر ئاراستە بکەن و بۆ گەیشتن بە وەڵامێکی روون لەبارەی مادیسن و گریلشەوە، بەڵام ساوسگەیت داکۆکی لە بریارەکەی کرد و جەختی کردەوە کە:

ئێمە هەست دەکەین یاریزانەکانیتر وەرزێکی باشتریان هەبووە، بەتایبەتیش لە کۆتا شەش مانگ.

رۆژنامەی تەلەگراف ئەوەشی زانیوە کە جاک گریلیش “حەپەساو و نیگەرانە” لە بانگهێشتنەکردنەوەی.

ئینگلتەرا کەوتووەتە کۆمەڵەی C لەپاڵ هەڵبژاردەکانی سربیا، سلۆڤینیا و دانیمارک.

بابەتی زیاتر

Back to top button