دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

یەکەم ئامانجی بارسێلۆنا بۆ هێڵی ناوەند ئاشکرا بوو

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا یەکەم ئامانجی سەرەکی خۆی بۆ گواستنەوەکان دەستنیشان کرد کە خودی دێکۆی بەڕێوبەری وەرزشی بلاوگرانا پێی سەرسامە.

بەگوێرەی زانیاریەکانی خوان مارتی رۆژنامەنووس لە سپۆرتی کەتەلۆنی، میکێل مێرینۆی یاریزانی ریاڵ سۆسیداد بووەتە بژاردەیەکی بێ چەندوچۆنی بارسێلۆنا ئەگەر یاساکانی دارایی خاوێن هاوکار بێت.

ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکرایشی کردووە کە لەناو بلاوگرانا باوەڕ هەیە ئامارەکانی یاریزانەکانە زۆر بەباشی لەگەڵ یانەکەدا دەگونجێت.

گرێبەستی میکێل لەگەڵ سۆسیداد تا 2025 دەخایەنێت، ئەوەش ڕێگەکە خۆشتر دەکات بۆ پەلکێشکردنی بۆ ریزی تیمەکەی هانسی فلیک.

یاریزانە ئیسپانییە تەمەن 27 ساڵانەکە وەرزی رابردوو لە لالیگا لە 32 یاریدا بەشداری هەشت گۆڵ (پێنج گۆڵ و سێ ئەسیست)ی کرد. لە چامپیۆنزلیگیش لە حەوت یاریدا توانی دوو گۆڵ و ئەسیستێک بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button