ئیتاڵیاگرنگترین

فەرمی: یوڤی و ئالێگری جوودا بوونەوە

Yariga App

یاریگا –

دواجار یانەی یوڤێنتوس و ماسیمیلیانۆ لەیەکتر جوودا بوونەوە دوای ئەزموونێکی زۆر لە کاری پێکەوەیی.

یەکەم سەردەمی ئەو راهێنەرە لەگەڵ یوڤی لە 2014-2019 بوو. پاش دوو ساڵ جارێکیتر پۆستەکەی لە خانمە پیرەکە پێدرایەوە و تا ئەمڕۆی خایاند کە بە بەیاننامەیەکی فەرمی و لە ڕێککەوتنێکی دوولایەنەدا کۆتایی پێهات.

یانە ئیتاڵییەکە لە بەیاننامەکەیاندا سوپاس ماسیمیلیانۆیان کرد لەپای خزمەتە زۆرەکەی لەو یانەی شاری تورین.

یوڤی بۆ راهێنەرە ئیتاڵیەکەیان نووسیویانە

سوپاس بۆ هەموو ئەو ئەنجامە وەرزشییانەی بەدرێژایی ئەو ساڵانە بەدەستتهێناون. هیوای باشترینت بۆ دەخوازین لە داهاتووی پیشەگەرێتییتدا.

لە کۆی ئەو ماوەیەی لەگەڵ یوڤێنتوس، ئالێگری توانی پێنج جار خولی ئیتاڵی بباتەوە لەگەڵ پێنج جار جامی ئیتاڵیا. دوو جاریش گەیشتە فیناڵی چامپیۆنزلیگ لە وەرزەکانی 2014-2015 و 2016-2017 بەڵام چانس یاوەری نەبوو لە بردنەوەی جامە دووگوێچکەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button