ئێمباپێ لە ریال مەدرید درێسی ژمارە چەند دەپۆشێت؟
کەمێکی دیکە بەفەرمی گرێبەستەکەی رادەگەیەنرێت
یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ لە ریال مەدرید درێسی ژمارە 9 دەپۆشێت و دواتر ژمارەی درێسەکەی دەگۆڕێت.
رۆژنامەی لۆپاریزیانی فڕەنسی ئاشکرایکردووە، کیلیان ئێمباپێ لە ریال مەدرید درێسی ژمارە 9 دەپۆشێت و وەرزی داهاتوو بەو درێسە یاریی دەکات، بەڵام دواتر ژمارەی درێسەکەی دەگۆڕێت و درێسی ژمارە 10 دەپۆشێت.
رۆژنامە فڕەنسییەکە راشیگەیاندووە، ئێمباپێ دوای وازهێنانی لوکا مۆدریچ لە یاریکردن درێسی ژمارە 10 دەپۆشێت، کە هێرشبەرە فڕەنسییەکە لە پاریس سانجێرمان درێسی ژمارە 7ـی دەپۆشی و لە هەڵبژاردەی فڕەنساش درێسی ژمارە 10 دەپۆشێت، پێشتریش لە یانەی مۆناکۆ سەرەتا درێسی ژمارە 29ـی دەپۆشی و دواتر کردییە ژمارە 10.
چاوەڕێ دەکرێت کەمێکی دیکە ریال مەدرید بەفەرمی گرێبەستی ئێمباپێ بۆ ماوەی پێنج ساڵ رابگەیەنێت و هێرشبەرە فڕەنسییەکە تاوەکو هاوینی 2029 گرێبەست لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە واژۆ دەکات و دوای تەواوبوونی یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا وەکو یاریزانی نوێێ مێرەنگی بە میدیاکان دەناسێنرێت.