ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ڤینیسیۆس: گرنگی به‌ بردنه‌وه‌ی باڵۆندۆر ناده‌م

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی، ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید، دووپاتیکردەوە کە گرنگی بە بیرۆکەی بردنەوەی خەڵاتی باڵۆندۆر نادات.

ڤینیسیۆس بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیدا گوتی، تۆپی زێڕین جێگەی سەرنجی من نییە، کەسه‌ نزیکه‌كانم پێم ده‌ڵێن كه‌ من باشترینم و شایه‌تی تۆپی ئاڵتونیم.

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆر دڵخۆشم بە بەدەستهێنانی دووه‌م نازناوی چامپیۆنزلیگ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م و بەردەوامیشم لە نووسینه‌وه‌ مێژوو لەگەڵ ئه‌و تیپە کە چەندین جار نازناوەکەی بەدەستهێناوە.

لە كۆتاییدا گوتی، گەیشتن بەم قۆناخە و بردنەوەی جامەکە ئاسان نه‌بوو، تیپەکە لە وەرزێکی پڕ لە پێکاندا زۆر کاری کرد، دەمەوێت بۆ هەمیشە لە مه‌درید بمێنمەوە، وەک ناچۆ، کرۆس یان مۆدریچ، خۆم وا ده‌بینم لێرە واز له‌ یاریكردن ده‌هێنم.

بابەتی زیاتر

Back to top button