سانچۆ و بێڵینگهام چیرۆکێکی نوێیان بۆ ئینگلیزەکان تۆمارکرد
یاریگا –
لە شەوە لەبیرنەکراوەکەی وێمبڵێدا جود بێڵینگهام و جەیدن سانچۆ مێژوویەکی نوێیان بۆ ئینگلیزەکان تۆمارکرد.
بروسیا دۆرتمۆند و ریاڵ مەدرید چانسی ئەوەیان هەبوو خۆیان بگەیەننە فیناڵ و لە وەرزێکی کێبڕکێکاریی چامپیۆنزلیگدا.
رووبەڕوو بوونەوەی ئەو دوو یاریزانە لە فیناڵ، یەکەمین جار بوو روو بدات دوو یاریزانی ئینگلیزی کە هەریەکەیان نوێنەرایەتی یانەیەکی جیاواز دەکەن، دژبەیەک یاریی بکەن.
1 – In the form of Jadon Sancho and Jude Bellingham, this is the first time two English players have faced each other in a European Cup/UEFA Champions League final while both playing for non-English sides. Horizons. #UCLfinal pic.twitter.com/tetxLl1SFx
— OptaJoe (@OptaJoe) June 1, 2024
جود وەرزی یەکەمیەتی لەگەڵ شاهانەکان و، هەرچی هاونیشتیمانییە ئینگلیزیەکەیەتی ئەمەیان بە خواستن لە مانچێستەر یونایتد گەڕاوەتەوە بۆ دۆرتمۆندی یانەی پێشووی.
بێڵینگهام لەم وەرزە تا پێش فیناڵ، توانیویەتی چوار گۆڵ و چوار ئەسیست بکات. لە بەرانبەردا سانچۆ حەوت یاریی کردووە و خاوەنی یەک گۆڵە.