ئه‌ڵمانیایۆرۆی 2024

پاداشتە داراییەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا بۆ یاریزانەکانی لە یۆرۆی 2024

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا پاداشتە داراییەکانی بۆ یاریزانەکانی لە یۆرۆی 2024 ئاشکراکرد، کە دوای 15 رۆژی دیکە ئەڵمانیا میوانداریی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا دەکات.

کەناڵی سکای سپۆرتی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا بڕیاریداوە ئەگەر هەڵبژاردەکەیان جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بباتەوە، هەر یاریزانێک بە 400 هەزار یۆرۆ خەڵات دەکرێت، واتە ئەگەر مانشافت ببێتە پاڵەوانی ئەوروپا هەر یاریزانێک نیو ملیۆن دۆلاری پێدەدرێت.

ئەڵمانیا لە مێژوودا سێ جار جامی نەتەوەکانی ئەوروپای بەدەستهێناوە و دوو جاریش پلەی دووەمی پاڵەوانێتییەکەی دەستخستووە.

پاداشتە داراییەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا بۆ یاریزانەکانی لە یۆرۆی 2024:

سەرکەوتن بۆ قۆناخی 16: 50 هەزار یۆرۆ

سەرکەوتن بۆ چارەکی کۆتایی: 100 هەزار یۆرۆ

سەرکەوتن بۆ پێش کۆتایی: 150 هەزار یۆرۆ

سەرکەوتن بۆ یاریی کۆتایی: 250 هەزار یۆرۆ

بەدەستهێنانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا: 400 هەزار یۆرۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button