دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئێمباپێ کەی دەناسێندرێت؟ ئەفسانەیەک دەبێتە راهێنەری بێرنلی
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا
یاریگا –
مانچێستەر یونایتد دەیەوێت جاراد برەینسوەیت، بەرگریکاری ئێڤەرتن بگوازێتەوە و ئاستۆن ڤیلاش چاودێری کۆنۆر گالاگێری چێڵسی دەکات….
ریال مەدرید بەر لە دەستپێکردنی یۆرۆی 2024، کیلیان ئێمباپێ بە میدیاکان دەناسێنێت – فابریزیۆ رۆمانۆ
ڤینسێنت کۆمپانی، راهێنەری نوێی بایرن میونشن داوای ئارۆن دانکس، راهێنەری میدلزبڕۆ دەکات، تاوەکو ببێتە یاریدەدەری – دەیلی مەیڵ
مانچێستەر یونایتد بە توندی بۆ گواستنەوەی جاراد برەینسوەیت، بەرگریکاری 21 ساڵانی ئێڤەرتن هاتووەتە سەرهێڵ و ئامادەیە بڕی 60 ملیۆن پاوەند خەرج بکات – سکای سپۆرتس
ئاستۆن ڤیلا گرنگی بە کۆنۆر گالاگێری تەمەن 24 ساڵانی چێڵسی داوە – ئیندیپێندێنت
چێڵسی دەبێ بەر لە دەستپێکردنی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان، دەستبەرداری ژمارەیەک یاریزان ببێت، تاوەکو تووشی کێشەی یاسایی نەبێت – سەن
مانچێستەر سیتی دەیەوێت ئۆفەرێک پێشکەش بە مایکڵ زێتێرێر، گۆڵپارێزی فێردێر برێمن بکات – بیڵد
لیڤەرپوول گرێبەستی کۆنۆر بڕادلی، بەرگریکاری باڵی راست بۆ ماوەیەکی درێژ نوێدەکاتەوە – تیم تۆک
مانچێستەر یونایتد چاوی لە گۆڕینەوەی مەیسن گرینوودە لەگەڵ جواو فێلیکسی ئاتلێتیکۆ مەدرید – ستار
ئێڤەرتن و وێستهام گفتوگۆکانیان لەگەڵ ماکسیم ئێستیڤ، بەرگریکاری فەرەنسی و بێرنلی دەستپێکردووە – لیکیپ
رود ڤان نیستێلڕوی، هێرشبەری پێشووی مانچێستەر یونایتد نزیکە لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی لێستەر سیتی – میرەر
لایپزیگ، سالزبورگ و رۆما گرنگییان بە کاڵڤن فیلیپس، یاریسازی مانچێستەر سیتی داوە – سەن
میکێل ئارتێتا گفتوگۆکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسیناڵ دەستپێکردووە – دەیلی مەیڵ
بێنیامین شێشکۆ، هێرشبەری سلۆڤینی و لایپزیگ، بووەتە ئامانجی سەرەکی ئارسیناڵ – میرەر
رێن و لیۆن ئامادەنە بڕی 35 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی نایف ئاگێرد خەرج بکەن – فووتبۆڵ ئینسایدەر