ئه‌ڵمانیاگرنگترین

ڤینسێنت كۆمپانی وەك راهێنەری بایرن میونشن دەستنیشانكرا

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی ڤینسێنت كۆمپانی بەلجیكی وەك راهێنەری نوێی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەستنیشانكرا.

تۆماس تۆخێل راهێنەری پێشووی بایرن میونشن لە دوای كۆتاییهاتنی وەرز ریزەكانی یانە ئەڵمانییەكەی جێهێشت.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی بایرن میونشن لە پلاتفۆرمی ئێكس ڤینسێنت كۆمپانی وەك راهێنەری نوێی یانەكە دیاریكرد و گرێبەستەكەی بۆ ماوەی سێ ساڵ و تا ساڵی 2027 دەبێت.


لە دوای ناساندنی وەك راهێنەری یانە ئەڵمانییەكە كۆمپانی گوتی:

بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەو ئاڵنگارییە دەكەم.

شانازییەكی گەورەیە كە بتوانم لەو یانەیە كار بكەم.

وەك كەسێك پێم خۆشە كە تۆپم لا بێت و داهێنان بە تۆپەوە بكەین، ئەمەش ئەوەیە كە بایرن و یاریزانەكانی دەتوانن بیكەن، بەوپەڕی تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی كاركردنم لەگەڵ یاریزانەكان.

وەرزی رابردوو كۆمپانی راهێنەرایەتی بێرنلی ئینگلیزی دەكرد و لەو وەرزەدا 42 یارییان كرد و لە 7یاری براوە بوون نۆ یاری یەكسان بوون و لە 26 یاری تووشی شكست هاتن و یانەكە لە پرێمەرلیگەوە دابەزییە چامپیۆنشیپ.

بابەتی زیاتر

Back to top button