گرنگترینیۆرۆی 2024

هۆڵەندا بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش لیستی یاریزانانی بۆ یۆرۆی 2024 راگەیاند (ڤیدیۆ)

Yariga App

یاریگا –

رۆناڵد کومان راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەکەی بۆ یۆرۆی 2024 راگەیاند.

راهێنەرەکەی هەڵبژاردەی هۆڵەندا لەسەر شێوازی بانگکردنی قوتابیانی قوتابخانەیەک یەک بە یەک لە رێگای بڵندگۆیەکەوە ناوی لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەکەی دەخوێنێتەوە، کومان کە لە گرتە ڤیدیۆیەکە وەکو بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک دەردەکەوێت ناوی 26 یاریزان دەخوێنێتەوە.

لیستی یاریزانانی هۆڵەندا بۆ یۆرۆی 2024:

گۆڵپارێز: یوستن بێیلۆ (فاینۆرد رۆتێردام)، مارک فلێکن (برێنتفۆرد)، بارت فێربروخێن (برایتن).

بەرگری: ناتان ئاکێ (مانچێستەر سیتی)، دالێی بلیند (جیرۆنا)، ڤیرجیڵ ڤان دایک (لیڤەرپوول)، دێنزێل دەمفریس (ئینتەر میلان)، جێرێمی فریمپۆنگ (بایەر لیڤەرکوزن)، ماتیاس دێ لیخت (بایرن میونشن)، ستێفان دی فرێی (ئینتەر میلان).

ناوەڕاست:  راین خراڤنپێرخ (لیڤەرپوول)، وتشارێل خێرترۆودا (فاینۆرد)، جۆی فێرمان (ئایندهۆڤن)، فرێنکی دی یۆنگ(بارسێلۆنا)، تیون کۆپمێینەرس (ئاتاڵانتا) ، جێردی سخاوتن (ئایندهۆڤن) ، تیجانی رێندیێرس (ئەیسی میلان)، جۆرجینیۆ فایناڵدۆم (ئیتیفاق).

هێرشبەر: کۆدی خاکپۆ (لیڤەرپوول)، دۆنێل ماڵن (بۆڕووسیا دۆرتموند)، فۆوت فیخۆرست (هۆفینهایم)، مێمفێس دێپای (ئاتلێتیکۆ مەدرید)، براین بڕۆبی (ئەیاکس ئامستەردام)، ستێڤن بێرگڤین (ئەیاکس ئامستەردام)، چاڤی سیمۆنس (پاریس سانجێرمان).

هۆڵەندا لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە کۆمەڵەی چوارەم هاوشانی هەڵبژاردەکانی پۆڵەندا، نەمسا و فڕەنسا یاریی دەکات و پێش ئەوەی بەشداریی پاڵەوانێتییەکە بکات سەرەتای مانگی داهاتوو دوو یاریی دۆستانە بەرامبەر کەنەدا و ئایسلەندا دەکات.

هۆڵەندا لە وەشانی 2016ـی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بێبەش بوو، نەیتوانی لە پاڵاوتنەکان بگاتە یۆرۆ، لە وەشانی رابردووش لە قۆناخی 16 کرایە دەرەوە، ئاشەوانەکان لە مێژوودا 10 جار بەشداریی یۆرۆیان کردووە و جارێک نازناوەکەیان بەدەستهێناوە، مارکۆ ڤان باستن و هاوڕێیەکانی بوونە پاڵەوانی یۆرۆی 1988.

بابەتی زیاتر

Back to top button