ئه‌ڵمانیاگرنگترین

دۆرتمۆند لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی چەک گرێبەستی واژۆ کرد

Yariga App

یاریگا –

بروسیا دۆرتمۆند، پێش یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ گرێبەستی سپۆنسەری لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنەری چەک بە ناوی راینمێتال واژۆ کرد.

یانە وەرزشییەکان بەتایبەتی لە بواری تۆپی پێدا، هەمیشە بەدوای رێگایەکدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی بە واژۆکردنی گرێبەستی سپۆنسەری داهات بەدەستبهێنن، هەر بەم مەبەستە زۆرێک لە بزنسەکان لە ژێر ناوبانگی یانە دیارەکان ناسراون.

لە هەنگاوێکی سەیر و باوەڕپێنەکراودا یانەی دۆرتمۆندی ئەڵمانی، هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیایەک دەست پێکردووە کە پێشتر لە جیهانی تۆپی پێدا نەبینراوە. دۆرتمۆند گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای رینمیتالی چەک کە بنکەکەی لە شاری دوسێلدۆرفە واژۆ کردووە و کۆمپانیاکە لە کەرتی ئۆتۆمبێلیشدا چالاکە. هاوکات بەگوێرەی گۆڤاری کیکەری ئەڵمانی، لۆگۆی کۆمپانیاکە لەسەر درێسی دۆرتمۆند دانانرێت و بڕیارە بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بۆ یەکەمجار لەسەر لۆگۆی ئەم یانەیە دەربکەوێت.

ئەم هاوکارییە ئەمڕۆ بە فەرمی راگەیەندرا و بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام دەبێت و ساڵانە بڕی یەک ملیۆن یۆرۆ بە دۆرتمۆند دەبەخشێت.

پێش ئەوەی دۆرتمۆند لەگەڵ ئەم کۆمپانیایە بگاتە رێکەوتن، رای سیاسەتمەداران و بازرگانان و ئەندامانی یانەکەی وەرگرت کە ئایا رێککەوتن لەگەڵ ئەم کۆمپانیایە لەگەڵ بەها رێکخراوەییەکانیان دەگونجێت یان نا. دوای هەڵسەنگاندنێکی درێژخایەن، ئەم هاوبەشییە بە فەرمی دەستیپێکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button