ئیسپانیاگرنگترین

ئەمڕۆ بارسێلۆنا و نوێنەرانی چاڤی کۆدەبنەوە؛ چاڤی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی مەرجی هەیە

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ بارسێلۆنا و نوێنەرانی چاڤی کۆدەبنەوە و راهێنەرە کەتەلۆنییەکە چەند داواکارییەکی لە یانەکەی هەیە، پێش ئەوەی گرێبەستەکەی بێبەرامبەر لەگەڵ یانەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردۆته‌وه‌، ئەمڕۆ یانەی بارسێڵۆنا بەمەبەستی دانوستاندنی لەسەر مەرجەکانی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی، لەگەڵ چاڤی هێرناندێز یان نوێنەرەكه‌ی راهێنەرەکەی کۆدەبێتەوە ئەگەر ئەمڕۆش کۆبوونەوەکە نەکرێت سبەی هەردوولا کۆدەبنەوە. پێشبینی دەکرێت چاڤی لەم کۆبوونەوەیەدا ئامادەنەبێت، له‌وانه‌یه‌ فێرناندۆ سۆلاناس نوێنەرەکەی لەگه‌ڵ پارێزه‌رێك به‌شداربن.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە راشیگەیاندووە، بۆ وەرزی داهاتوو چاڤی هیچ کێشەیەک سەبارەت بە گرێبەستەکەی له‌گه‌ڵ بارسیڵۆنا دروست ناکات، بەنیازیش نییە هیچ بڕە پارەیەک وەکو قەرەبووکردنەوەی دوورخرانەوەی وەربگرێت، بەڵام نوێنەری چاڤی لەگەڵ كارگێری بارسێلۆنا سەبارەت بە مووچەی ئەندامانی ستافی چاڤی گفتوگۆ دەکات، مەرجی چاڤی ئەوەیە ئەندامانی دەستەی هونەرییەکەی لەسەر وەرگرتنی مووچەکانیان لە وەرزی داهاتوو بەردەوام بن.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، پێشبینی دەکرێت مووچەی ستافه‌كه‌ لە وەرزی داهاتوودا ببێتە بەربەست لەبەردەم خەزێنەی بارسێلۆنا، چونكه‌ ئه‌وان سالێك له‌ گرێبه‌سته‌كه‌یان ماوه‌ داوای ته‌واوی مافه‌ داراییه‌كانیان ده‌كه‌ن، بارسا ده‌بێت له‌یه‌ك كاتد مووچه‌ی ستافی فلیك و چاڤی بدات، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی داریی بۆ یانه‌ی بارسێڵۆنا دروست ده‌كات.

بابەتی زیاتر

Back to top button