بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

چارەنووسی چاڤی سیمۆنس یەکلایی دەبێتەوە

پاریس سیمۆنسی سەرگەردان کردووە!

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەی لاوی هۆڵەندی چاڤی سیمۆنس، ناگەڕێتەوە یانەی پاریس سانجێرمان.

رۆژنامەنووسی ماڵپەڕی فووت مێرکاتۆ سانتی ئۆنا بڵاویکردووەتەوە، چاڤی سیمۆنس ناگەڕێتەوە پاریس سانجێرمان، لە هاوینی داهاتوو جارێکی دیکە بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەیەکی دیکە دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسەکە، یانە فەڕەنسییەکە ئەگەر بۆی رێکبکەوێت رەنگە هەر لەم هاوینە بەشێوەی یەکجارەکی دەستبەرداری یاریزانەکە ببێت.

دوای رۆیشتنی کیلیان ئێمباپێ، پێشبینی دەکرا سیمۆنس ببێت بە شوێنگرەوەیی، بەڵام وادەردەکەوێت لویس ئێنریکی راهێنەری یانەکە ئارەزووی یاریکردن بەو یاریزانە ناکات.

ئەستێرە هۆڵەندییەکە لە هاوینی 2019 بە گرێبەستێکی ئازاد لە بارسێلۆناوە پەیوەندی بە پاریس کرد، بەدرێسی سانجێرمان بەشذاری تەنیا 11 یاری کردووە، بەشێوەیەکی گشتی تەنیا 331 خولەک یاری کردووە و یەک گۆڵی درووستکردووە.

لە دوو وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەکانی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی و لایپزیگی ئەڵمانی کردووە، لەم هاوینەش بۆ سێیەم جار بەدوای یەک بەشێوەی خواستن دەدرێت بە یانەیەکی دیکە.

یاریزانە تەمەن 21 ساڵانییەکە لەم وەرزە بە درێسی لایپزیگ لە 43 یاری بەشداری 25 گۆڵی کردووە، 10 گۆڵی کردووە و 15 گۆڵیشی درووستکردووە.

چاڤی سیمۆنس لەگەڵ لایپزیگ

بابەتی زیاتر

Back to top button