فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێنریكی باشترین یاریزانی یانه‌كه‌ی دیاریكرد، ئێمباپێ نیه‌

Yariga App

یاریگا –

لویس ئێنریکی ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان متمانەی زۆری بە تواناکانی تیپەکەی دەربڕی دوای بردنه‌وه‌یان له‌ لیۆن و جامی فه‌ڕه‌نسایان به‌ده‌ستهێنا.

ئێنریکی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە رایگەیاند، ئەو ئاستەی لە یاری کۆتایی پێشكه‌شمان كرد زۆر نایاب بوو، ئەمە ئەو تیپەیە کە من دەمەوێت، بە به‌هێزی فشار ده‌كه‌ن، كۆنترۆڵی یاریگایان كرد، هەل دروست ده‌كه‌ن و گۆڵ تۆمار ده‌كه‌ن، هەروەها لە ئەنجامی یارییەکە نه‌ترسان و دەمارگیر نه‌بوون.

راهێنەرە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بردنەوەی نازناوی جام دەستکەوتێکی نایاب و ناوازەیە کە رەنگدانەوە و کاردانەوەی یاریزانەکان بوو، بەتایبەتی کە له‌ چامپیۆنزلیگ دەرکراین، چونکە ئێمە شایەنی باشتر بووین، بەڵام ئەمە تۆپی پێیە .

لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە کیلیان ئێمباپێ کرد و گوتی: دەرفەتێکی زۆر باش بوو كه‌ راهێنه‌ری ئه‌و بووم، وەرزێکی سەختی بەسەر برد، چونکە دوا وەرزی بوو لەگەڵ تیپەکە، بەڵام به‌به‌رده‌وامی هه‌وڵی ده‌دا هاوكارمان بێت.

راهێنەرە ئیسپانییەکە بە متمانەوە درێژه‌ی به‌ قسه‌كانیداو گوتی، دەمانەوێت مێژوو تۆمار بکەین و لە کۆتاییدا نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست دەهێنین، کەی؟ نازانم، بەڵام بەڵێ،به‌دڵناییه‌وه‌ ئه‌و نازناوه‌ دەبەینەوە.

لویس ئێنریکی ناوی باشترین یاریزانی تیپه‌كه‌ی له‌م وه‌رزه‌ ئاشکرا کرد و گوتی، هەموو یاریزانەکان باش بوون،به‌ڵام بۆ من ڤیتینها باشترین یاریزانی ئەم وەرزەیە،ئەو یاریزانە ناوازەیە.

لە کۆتاییدا گوتی،هیچ پشوویەک لە تۆپی پێدا نییە، بەڵکو بەردەوام لە پەیوەندیدا دەبم لەگەڵ سەرۆک و بەڕێوەبەری وەرزشی یانه‌كه‌، بۆ ئه‌وه‌ی تیپێكی باش بۆ وه‌رزی نوێ ئاماده‌بكه‌ین

بابەتی زیاتر

Back to top button