ئیسپانیاگرنگترین

کەی بارسێلۆنا گرێبەستی هانسی فلیک رادەگەیەنێت؟

یەکشەممە چاڤی دوایین یاریی وەکو راهێنەری بارسێلۆنا دەکات

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا بڕیاری دوورخستنەوەی چاڤی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی راگەیاند و هەفتەی داهاتوو هانسی فیک دەبێتە راهێنەری یانە کەتەلۆنییەکە.

میدیاکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردووە، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا و ئەندامانی دیکەی دەستەی کارگێڕی لەگەڵ چاڤی هێرناندێز کۆبوونەتەوە و بڕیاری دوورخستنەوەیان لە راهێنەرایەتی یانەکە پێگەیاندووە، کە بەفەرمی بلاوگرانا لە بەیاننامەیەکیدا بڕیاری دوورخستنەوەی چاڤی راگەیاند.

تۆڕی وەرزشی ریلیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، هانسی فلیک لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو گەشتی بارسێلۆنا دەکات بۆ ئەوەی واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی بکات، رۆژی دووشەممە بارسێلۆنا بەفەرمی گرێبەستی راهێنەرە ئەڵمانییەکە رادەگەیەنێت، چونکە بارسا رۆژی یەکشەممە دوایین یاریی خۆی لەم وەرزە بەرامبەر سێڤییا ئەنجام دەدات.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، گرێبەستی هانسی فلیک بۆ ماوەی وەرزێک دەبێت، بەندێکیش لە گرێبەستەکەی جێگیر دەکرێت، بە رەزامەندیی هەردوولا دەتوانن بۆ ساڵی دووەمیش گرێبەستەکە نوێبکەنەوە.

هانسی فلیک کێیە؟

هانسی فلیک (59 ساڵان) راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشنی کردووە، لەکۆی 111 یاری لە ماوەی راهێنەرایەتیکردنیدا 82 بردنەوە و 15 یەکسانبوون و 14 دۆڕانی بەدەستهێناوە، حەفت نازناوی لەگەڵ باڤارییەکان بەرزکردەوە کە نازناوێکیان چامپیۆنزلیگی 2019/2020 بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button