ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا و راهێنەرێکی ئەڵمانی رێککەوتن

دۆخەکە هەستیارە و لاپۆرتا گەیشتووەتە بڕوایەکی نوێ

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا شوێنگرەوەی چاڤی هێرناندێزی دەستنیشانکرد و لەگەڵ هانسی فلیک رێککەوت.

سکای دۆچلاند بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا لەگەڵ هانسی فلیک، راهێنەری پێشووی بایرن میونشن گەیشتووەتە رێککەوتنی زارەکی.

تۆڕە وەرزشییە ئەڵمانییەکە روونیکردووەتەوە، ئەگەرێکی زۆر هەیە لە کۆتایی ئەم وەرزەی لالیگا کە یەکشەممە کۆتاییدێت، چاڤی لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.

سکای دۆچلاند روونیکردووەتەوە، رێککەوتنی زارەکی لە نێوان فلیک و بارسێلۆنا هەیە، فلیک پلانێکی روونی گەیاندووەتە دەستەی کارگێڕی بارسا و لاپۆرتا گەیشتووەتە بڕوای گۆڕینی چاڤی.

جیا لە فلیک، رافایێل مارکێز، راهێنەری تیمی دووەمی بارسێلۆنا یەکێکی دیکەیە لە بژاردەکانی بەردەم لاپۆرتا.

هانسی فلیک، بووەتە ئامانجی سەرەکی بارسێلۆنا، ئەمەش دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان چاڤی لەگەڵ دەستەی کارگێڕی بارسێلۆنا.

لە سەرەتای مانگی رابردوودا، چاڤی لەگەڵ دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی و خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسا لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەست تاوەکو هاوینی ساڵی 2025 رێککەوتن، بەڵام لەناکاو هەموو شتێک هەڵوەشایەوە.

فلیک لە ئۆگەست/ئابی ساڵی 2021 تاوەکو سێپتێمبەر/ئەیلوولی ساڵی 2023 راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بوو، ئێستاش بەبێ یانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button