ئه‌ڵمانیائیسپانیا

راول دەیەوێت ریاڵ مەدرید بەرەو بۆندزلیگا جێبهێڵێت

Yariga App

یاریگا-راول گۆنزالێز بە ریاڵ مەدریدی راگەیاندووە بیر لەوە دەکاتەوە واز لە راهێنەرایەتی تیمی دووهەمی یانەکە بهێنێت و بچێتە ئەڵمانیا.

بەگوێرەی رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، بەهۆی ئەوەی پێشتر لە ئەڵمانیا یاری بۆ شاڵکێ کردووە و لە خولەکە تێدەگات، هەریەک لە یانەکانی هامبێرگەر و یونیەن بەرلین بیر لەوە دەکەنەوە راول بکەنە راهێنەری تیمەکانیان.

ساڵانێکە ئەستێرە مێژووییەکەی مەدرید لە چاوەڕوانی ئەوەدایە بکرێتە راهێنەری تیمی یەکەمی یانەکە، بەڵام پێدەچێت پلانی داهاتووی لە دەرەوەی ئەو یانەیە بێت تاوەکو ئەزموونێکی زیاتر کۆبکاتەوە و تواناکانی خۆی نیشان بدات.

راول لە 2019 ـەوە راهێنەری تیمی دووهەمی ریاڵ مەدریدە، بەڵام لەکاتەوەی کارلۆ ئەنچلۆتی بووەتە راهێنەری تیمی یەکەم، زۆر بە دەگمەن هەل بە یاریزانە لاوەکانی یانەکە دەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button