ئیتاڵیاگرنگترین

تیاگۆ مۆتا و بۆڵۆنیا جیابوونەوە

یوڤێنتوس نزیکترین شوێنە

Yariga App

یاریگا –

تیاگۆ مۆتا، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ جیابوونەوەی لەگەڵ بۆڵۆنیا پشتڕاستکردەوە.

مۆتا، سەرکردایەتی بۆڵۆنیای بۆ وەرزێکی نائاسایی لە سێریا ئەی کرد، هەرچەندە هێشتا ئەم وەرزەی سێریای ئەی تەواو نەبووە، بەڵام بە گوێرەی میدیاکانی ئیتاڵیا بێت، مۆتا و یوڤێنتوس گەیشتوونەتە رێککەوتن.

فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، مۆتا و یوڤێنتوس رێککەوتوون و تاوەکو ناوەڕاستی ساڵی 2027 لە قەڵاکەی تورین دەمێنێتەوە.

بۆڵۆنیا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، مۆتا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە نوێنەکردووەتەوە، بۆیە بڕیاریاندا لەیەکتر جیاببنەوە.

جۆی ساپوتۆ، سەرۆکی بۆڵۆنیا لەبارەی مۆتا دەڵێت

لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، کارمان لەگەڵ راهێنەرێکی زۆر باشکرد، مۆتا ناسنامەیەکی زۆر باشی بۆ یانەکەمان دروستکرد و توانی بگاتە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو. حەزمان دەکرد مۆتا لە بۆڵۆنیا بەردەوام بووایە، بەڵام ئێستا تەنیا دەتوانم سوپاسی بکەم و هیوای باشترینی بۆ بخوازم.

تیاگۆ مۆتا راهێنەری لاوی ئیتاڵی لە یۆڤێنتۆس شوێنی ماسیمیلیانۆ ئەلێگری دەگرێتەوە کە دوای ئەوەی جامی ئیتاڵیای بۆ یۆڤێنتۆس بەدەستهێنا لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخرایەوە.

تیاگۆ مۆتا (41 ساڵ) شەش ساڵ لەمەوبەر لە تیپی لاوانی پاریس سانجێرمان دەستی بە کاری راهێنەرایەتی کرد و راهێنەرایەتی یانەکانی جێنەوا و سپێزیا و بۆلۆنیای کردووە، ئەم وەرزە لە سێریا ئەی لە 37 یاری 18 بردنەوەی بەدەستهێناوە و 68 خاڵی کۆکردووەتەوە.

رۆژی هەینی یاریی بەرامبەر جێەوا لە دوایین گەڕی ئەم وەرزەی سێریا ئەی دەبێتە دوایین یاریی تیاگۆ مۆتا لەگەڵ بۆلۆنیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button