ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بایرن میونشن لەگەڵ کۆمپانی گەیشتە رێککەوتن و تەنیا رەزامەندیی بێرنلی ماوە

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن لەگەڵ کۆمپانی گەیشتووەتە رێککەوتن و تەنیا ماوە بێرنلی رەزامەندیی بداتە راهێنەرە بەلجیکییەکە.

کریستیان فالک، رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئەڵمانی و سەرنووسەی رۆژنامەی بێلدی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، ڤینسێنت کۆمپانی و ماکس ئێبێرل بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن میونشن کۆبوونەتەوە و هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتن و لەسەر بەندەکانی گرێبەستی نێوانیان کۆکن.

کریستیان فالک راشیگەیاندووە، بایرن میونشن ئامادەیە 10 ملیۆن یۆرۆ بە بێرنلی بدات بۆ ئەوەی گرێبەستی کۆمپانی هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام یانە ئینگلیزەکە داوای 20 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

کەناڵی ESPN رایگەیاندووە، کۆمپانی نزیکە ئەرکی راهێنەرایەتی بایرن میونشن بگرێتە ئەستۆ، کە لەمدواییانە چەند یانەیەک رەتیانکردەوە ببنە راهێنەری باڤارییەکان.

کۆمپانی لە یانەی ئاندێرلەختی بەلجیکی دەستی بە کاری راهێنەرایەتی کرد و دوو ساڵ لەمەوبەر ئەرکی راهێنەرایەتی بێرنلی گرتە دەست، لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لەکۆی 38 یاری تەنیا پێنج سەرکەوتنی بەدەستهێنا و یانەکەی دابەزییە چامپیۆنشیپ.

ڤینسێنت کۆمپانی کێیە؟

ڤینسێنت کۆمپانی (38 ساڵان) لە ریزی یانەکانی ئاندێرلەختی بەلجیکی، هامبورگی ئەڵمانی و مانچێستەر سیتی ئینگلیزی یاریی کردووە و هاوینی 2019 وەکو یاریزان و راهێنەر لە یەک کاتدا لە ئاندێرلەخت دەستی بە کاری راهێنەرایەتی کرد.

کۆمپانی وەکو راهێنەر 188 یاری لەگەڵ ئاندێرلەخت و بێرنلی ئەنجام داوە، 83 بردنەوە و 56 یەکسان و 29 دۆڕانی بەدەستهێناوە، لە جامی بەلجیکا پلەی دووەمی لەگەڵ ئاندێرلەخت بەدەستهێناوە و لەگەڵ بیرنلیش بووە پاڵەوانی چامپیۆنشیپ و یانەکەی گەیاندە پرێمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button