ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

چێلسی یاریزانێكی بارسێلۆنای كردووته‌ ئامانج

Yariga App

یاریگا –

یەکێک لە یانه‌ گه‌وره‌كانی ‌ئەوروپا هاته‌ نێو كێبركێی گواستنه‌وه‌ی رۆناڵد ئاراوخۆی ئۆرۆگوای، بەرگریکار یانه‌ی بارسێلۆنا.

ئاراوخۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا تا مانگی حوزەیرانی 2026 کارایه‌ بڕگەی سزای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شی یەک ملیار یۆرۆیە.

بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، چێڵسی ئینگلیزی كێبركێی ئه‌و یانانه‌ ده‌كات، كه‌ ده‌یانه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئاراخۆ بكه‌ن.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، چێڵسی بەدوای جێگرەوەیەکی تیاگۆ سیلڤای بەڕازیلی، ده‌گه‌رێت، ئاراوخۆش بژارده‌ی یه‌كه‌م و ئامانجی یانه‌كه‌یه‌.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، كارگێری بارسێلۆنا نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداری ئاراوخۆبن، بەڵام درک بەوە دەکەن كه‌ سه‌رنجی یانه‌كانی راكێشاوه‌،ده‌یانه‌وێت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكه‌ن به‌ تایبه‌ت یاریزانه‌كه‌ ئاماده‌نیه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه‌.

جگه‌ له‌ چێلسی یانه‌كانی بایرن میونشن و مانچێسته‌ر یونایتد و پاریس سان جێران هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ ده‌ده‌ن.

بابەتی زیاتر

Back to top button