ئیتاڵیاگرنگترین

مشتومڕێکی قووڵ لەسەر لۆگۆی ‘خاچی سوور’ی یانەی کالیاری دروستبووە

گوایە سەرەکانی سەر ئاڵاکە بۆ سەردەمی شەڕی پاشا پیتەر و موسڵمانەکانی ئەندەلووس دەگەڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

لە چەند رۆژی رابردوودا، مشتومڕێکی زۆر لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا لەبارەی لۆگۆ و ئاڵای یەکێک لە دێرینترین یانەکانی ئیتاڵیا دروستبوو.

چیرۆکەکە لەبارەی یانەی کالیارییە، لۆگۆ و ئاڵاکەی سەری چوار ‘موسڵمان’ی لەسەر وێنەکراوە، بەگوێرەی چەندین چیرۆکی مێژوویی بێت، کەسەکان سەدان ساڵ بەر لە ئێستا لە سەردەمی پاشا پیتەری یەکەم کوژراون.

خاچێکی سوور لەسەر لۆگۆی یانەکە هەیە، خاچەکە هی قەشە جۆرجە، ئەم خاچە لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا بەکاردەهێندرێت و لەسەر ئاڵای ئینگلتەراش هەیە. لۆگۆی یانەکە جیا لە خاچە سوورەکە، وێنەی سەری چوار کەسی تێدایە، کە هی سەردەمی مۆرسکییەکانە. مۆرسکییەکان لە سەردەمی حوکمڕانی ئیسلامیدا لە ئەندەلووس ژیاون و دوای نەمانی حکومڕانی ئیسلامی، هەر لە ئەندەلووس مانەوە.

بەگوێرەی بەڵگە مێژووییەکان بێت، لە سەردەمی شا پیتەری یەکەم، پاشای ئاراگۆن و ساردینیا و کۆسیکا، ئاڵاکە لە ساڵی 1096 دروستکراوە.

شەڕی ئال کۆراز

لە ساڵی 1096، شەڕێکی گەورە لە نێوان هێزەکانی شانشینی ئاراگۆن بە سەرۆکایەتی شا پیتەر و هێزەکانی زاراگۆزا بە سەرکردایەتی موستەعین باللە بن هوود دروستبوو. هێزەکانی ئاراگۆن لە شەڕەکە سەرکەوتن و نزیکەی 12 هەزار سەربازی موسڵمانیان کوشت.

بە گوێرەی چەندین سەرچاوەی مێژوویی، ئەو سەرانەی لە ئاڵاکە وێنەکراون، بۆ سەردەمی شەڕەکە دەگەڕێتەوە، گوایە سەری سەربازانی موسڵمانە. بەڵام هەندێ سەرچاوەی مێژوویی دیکە دەڵێن، وێنەی سەرەکان هی مەغریبییەکانە کە لە ئەندەلووس نیشتەجێبوون و لە شەڕێکدا کوژراون.

ئاڵاکە لە کوێ بەکاردەهێندرێت؟

ئاڵاکە لە سەرجەم ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی پاشا پیتەر بەرزدەکرایەوە، لەوانە لە دوورگەی ساردینیا، کە کالیاری پایتەختییەتی و هەروەها لە دوورگەی کۆرسیکاش بەرزدەکرایەوە.

هەرچەندە رووداوەکان زۆر کۆنن، بەڵام تاوەکو ئێستا یانەکانی ساردینیا و کۆرسیکا، ئاڵاکە لە لۆگۆی دامەزراوە و یانە وەرزشییەکانیان بەرکادەهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button